کوردستانی

دیداری ترەمپ و نێچیرڤان بارزانی و کاریگەری لەسەر پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دیداری ترەمپ و نێچیرڤان بارزانی و کاریگەری لەسەر پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ

ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەمریکا لە داڤۆس کۆبوونەوە دۆخی عیراق و هەرێمی کوردستانیان تاوتوێکرد و راوێژکارێکی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش ئەم دیدارە بە گرنگ وەسف دەکات.

سەرۆ قادر، راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە گرنگی سەردانی نێچرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ لای دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە مەودا میدیای راگەیاند "دیداری ئەمڕۆی نێچیرڤان بارزانی و دۆناڵد ترەمپ نیشانیدا کە ئەمریکا وەک هاوپەیمانیەتیەکی گرنگ لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووەتەوە".  

ئاماژەی بەوەشکرد "ترەمپ لە وتەکانیدا بۆ نێچیرڤان دووپاتیکردەوە کە ئەمریکا پابەندە بە پاراستنی کوردستان".

لە وەڵامی پرسیاری مەودا میدیادا کە پرسی ئەم دیدارە هیچ کاریگەری لەسەر پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران ناکات سەرۆ قادر وتی "نەخێر هیچ کاریگەرییەک دروست ناکات، چونکە لە دیدارەکەدا باس لە ئێران نەکرا، هەروەها ئەمریکا و ئەوروپا لە ساڵی 1993وە بەرپرسن لە  پاراستنی هەرێمی کوردستان".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال