کوردستانی

چەمچەماڵ؛ دژی کەمی خزمەتگوزارییەکان خۆپیشاندان ئەنجامدرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەمچەماڵ؛ دژی کەمی خزمەتگوزارییەکان خۆپیشاندان ئەنجامدرا
مەودا میدیا-

لە چەمچەماڵ بەشێک لە هاوڵاتیيان هاتوونەتە سەر شەقام و دەستیان بە خۆپیشاندا کردووە دژی نەبوونی خزمەتگوزاری و خراپی دۆخی ژیانیان.

بەشداربووانی خۆپیشاندانەکە باسیان لەوەکردووە کە نەبوونی کارەبا و قیرتاونەکردنی هەندێک لە گەڕەکەکانیان کێشەی بۆ دروستکردوون.

لە خۆپیشاندانەکەدا ئەو هاوڵاتیانە داوایانکرد بەزووترین کات وەڵامی داواکارییەکانیان بدرێتەوە و دۆخی کارەبا و خزمەتگوزارییەکان باشتر بێت.

ب.م