عیراقی

سێ هۆکار کە لەپشت دواخستنی هەڵبژاردنەکەی عیراقەوە بوون ئاشکرا بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ هۆکار کە لەپشت دواخستنی هەڵبژاردنەکەی عیراقەوە بوون ئاشکرا بوون
مەودا میدیا-

وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند سێ هۆکاری سەرەکی هەبوون کە لە پشت بڕیاری دواخستنی وادەی پێشخراوی هەڵبژاردنەوە بوون.

جومانە غولای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق بە کەناڵی دیجلەی عیراقی راگەیاندووە، کۆمسیۆن ئامادەبوو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەکاتی دیاریکراو، بەڵام ئەو وادە دیاریکراوە نوێیە مەودا بۆ بەشداریی فراوان، دەکاتەوە.

ناوبراو لەبارەی هۆکاری پشت بڕیارەکەی کۆمسیۆنەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، ماوە نوێکە دەبێتە دەرفەت بۆ نوێکردنەوەی زانیارییەکان و لیستی دەنگدەران.

"نەبوونی دادگای باڵا و پێدانی دەرفەت بۆ خۆکاندیدکردن و تۆمارکردنی قەوارەکان" دوو هۆکاری تر بوون کە وتەبێژەکە باسیان لێوە دەکات و بەهۆیانەوە هەڵبژاردن دواخراوە.

دوێنێ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رایگەیاند لەبری 6/6/2021 بڕیاردراوە لە رۆژی 10/10/2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عیراق ئەنجامبدرێت.

ب.م 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان