عیراقی

داهاتی ساڵێکی هەناردەی نەوتی عیراق ئاشکرابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


داهاتی ساڵێکی هەناردەی نەوتی عیراق ئاشکرابوو
مەودا میدیا-

وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند لە ساڵی رابردوودا ملیارێک و 96 ملیۆن و 345 هەزار بەرمیل نەوتی خاو هەناردەی دەرەوە كراوە.

وەزارەتەکە لە راگەیەنراوێدا کە وێنەیەکی دەست مەودا میدیا کەوتووە ئاماژەی بەوەکردووە مانگانە بە تێكڕای 91 ملیۆن و 362 هەزار بەرمیل و رۆژانەش 2 ملیۆن و 362 هەزار بەرمیل لە نەوتی خاوی عیراق رەوانەی بازاڕەكانی جیهان كراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو "كۆی داهاتی نەوتی فرۆشراوی عیراق لەو ساڵەدا بریتی بووە لە 41 ملیارو 755 ملیۆن دۆلار و تێكڕای یەك بەرمیل نەوتیش بە 38 دۆلارو 86 سەنت خەمڵێنراوە".

بە هەمانشێوە، کۆمپانیای سۆمۆ، لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستووتەڕوو "كۆی ئەو نەوتەی لە كیڵگەكانی بەسرەو ناوەڕاستی عیراق هەناردەكراون بڕی  ملیارێك و 60 ملیۆن و 454 هەزار بەرمیل بوەو داهاتەكەشی بریتی بووە لە 40 ملیارو 488 ملیۆن دۆلار".

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن