عیراقی
توركیا، بەهاوبەشی لەگەڵ ئێران دێتە هەرێمی كوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوێنێ هەینی، لەمیانی وەڵامی یەكێك لەرۆژنامەنووسەكان بۆ هێرشكردنە سەر چیای شەنگال، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا وتی "من هەمیشە گوتەیەكم هەیە دەڵێم شەوێك لەناكاو دێین". كە مەبەستی سەرۆكی توركیا لە هێرشكردنی پێشوەختە و بێ رێگری بوو بۆ سەر پارتی كرێكارانی كوردستان لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لە چیای شەنگال و چیای قەندیل.
دوابەدوای ئەویش، ئێران دۆكۆ درامییەكی بڵاوكردەوە لەسەر هاوكارییەكانی قاسم سولەیمانی بۆ هەولێر لەكاتی شەڕی داعش، هەروەها تاوانباركردنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە تێوەگلانی بە پەیوەندی لەگەڵ ئەبوبەكر بەغدادی سەركردەی پێشووی رێكخراوی تیرۆریستی داعش. كە بەگوێرەی زانیارییەكان وەك ئاماژەیەك بوو بۆ پشتیوانی توركیا و دژایەتیكردنی هەرێمی كوردستان و فشار خستنەسەر سەركردایەتیی كورد بۆ ملدان بە داخوازییەكانی بەغدا.
سێ رۆژ پێشتریش، خلوسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا لەگەڵ شاندێك بەیاوەری سوپا سالاری وڵاتەكەی سەردانی عیراقی كرد و لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق و جومعە عیناد، وەزیری بەرگری كۆبوویەوە.
بەگوێرەی پێگەی رەسمی مۆنتی كارلۆ، سەردانەكەی وەزیری بەرگری بۆ تاوتوێكردنی پرسی رێككەوتنی شەنگال و رێككەوتنی هەرێم و بەغدا بووە. بە گوێرەی سەرچاوەكە، هەردوولا توركیا و بەغدا ترسیان هەیە لەسیاسەتەكانی سەرۆكی نوێی ئەمەریكا جۆ بایدن بۆ پشتگیریكردنی كوردەكان بۆ سەربەخۆی و داننانیان بە راپرسیەكەی 2017ی هەرێمی كوردستان بۆ سەربەخۆی، هەربۆیە بەغدا دەیەوێت هاوكارییە سەربازییەكانی لەگەڵ توركیا بەهێزبكات لەبارەی ئەو پرسەوە بۆ داهاتوو.
هەربەپێی سەرچاوەكە، وەزیری بەرگری توركیا هۆشداری داوەتە بەغدا لەمەترسی دواخستنی هەڵبژاردنەكان كە بەهۆی دواكەوتنی هەڵبژاردنەكانەوە بارودۆخی ئەمنی ناوخۆی عیراق تێكبچێت و كێشەكانی نێوان هەرێم و ناوەند درێژە بكێشێت و بەوهۆیەشەوە هەرێم دەسبەرداری بەغدا ببێـت.
لەلایەكی دیكەشەوە، رۆژنامەی خەبەر تورك رایگەیاند "پەكەكە چیای شەنگالی كردووەتە قەندیلی دووەم" كە ئەوەش بەمانای ئەوەدێت، هەركاتێك سوپای توركیا بیەوێت دەتوانێت هێرشبكاتە سەر ئەو ناوچانە بەبیانوی هەبوونی پەكەكە.
بەگوێرەی زانیارییەكان، ئاكار پێشنیازی بۆ عیراق كردووە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەیەكی سەربازی لەدژی پەكەكە لە ناوچەی شەنگال، بۆئەو مەبەستەش سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و لەگەڵ بەپرسانی حكومی و حزبی(پارتی دیموكراتی كوردستان) لەبارەی پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا و ئەنجامدانی پرۆسەی سەربازی بۆسەر پەكەكە لەناوچە كوردستانییەكانی باشوری كوردستان كۆبویەوە.
پێگەی مۆنتی كارلۆ باسی لەوەكردووە "حكومەتی عیراق داواكارییەكانی ئاكاری رەتكردووەتە و دەیانەوێت رێككەوتنی عیراق - توركیا بۆ هاتنە ناوەوەی بە قوڵایی 30 كیلۆمەتر بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەكەكە لە باكووری عیراق هەڵبوەشێننەوە".
سەرچاوەكە ئەوەشی راگەیاندووە "سەركردە كوردەكان نیزكبوونەوەی توركیا و عیراق وەك فشارێك بۆسەر خۆیانی دەبینن بۆ دابەزینی سەقفی داواكارییەكانیان بەرانبەر بەغدا و رازیبونیان بەداواكارییەكانی بەغدا".
ک. ر