عیراقی

سۆمۆ داهاتی نەوتی عیراق بۆ ساڵی 2020 ئاشکرا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سۆمۆ داهاتی نەوتی عیراق بۆ ساڵی 2020 ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا-

کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوت "سۆمۆ" رایدەگەیەنێت لە ماوەی ساڵی 2020دا زیاتر لە یەک ملیار بەرمیل نەوت لە عیراق هەناردەکراوە و چین و هیندستان رەوانەکراوە، ئاماژەی بەوەشکردووە داهاتی هەناردەی نەوتی عێراق لە ساڵی 2020دا 41 ملیار و 755 ملیۆن دۆلار بووە.

لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوت "سۆمۆ"رایگەیاندووە "کۆی نەوتی هەناردەکراوی عیراق لە ساڵی 2020دا لەلایەن عیراقەوە یەک ملیار و 96 ملیۆن و 345 هەزار بەرمیل نەوت بووە، بە تێکڕای هەناردەکردنی مانگانەی 91 ملیۆن و 362 هەزار بەرمیل، هەروەها بە تێکڕای دوو ملیۆن 362 هەزار لە رۆژێکدا، هەروەها کۆمپانیا نەوتییەکانی چین و هیند گەورەترین کڕیاری نەوتی عیراق بوون و کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە دوای ئەوان دێن".

ئاماژە بەوەشکراوە "تێکڕای هەناردەکردنی نەوت لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشووری عیراق کە لە رێگەی بەندەرەکانی بەسرەوە هەناردەکراون یەک ملیار و 60 ملیۆن و 454 هەزار بەرمیل نەوت بووە، بە داهاتی 40 ملیار و 488 ملیۆن دۆلار".

لە راپۆرتەکدا ئەوەش هاتووە "داهاتی هەناردەی نەوتی عیراق لە ساڵی 2020دا 41 ملیار و 755 ملیۆن دۆلار بووە، بەتێکڕای سێ ملیار و 479 ملیۆن دۆلار بووە، بەوپێیەی تێکڕای مانگانەی نرخی نەوت 38 دۆلار و 89 سەنت بووە، هەروەها تێکڕای بڕی نەوتی هەناردەکراوی کەرکوک لە رێگەی بەندەری جیهانی تورکییەوە 33ملیۆن و هەشت هەزار بەرمیل بووە، بە داهاتی 12 ملیۆن و 765 هەزار دۆلار".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان