عیراقی
پاداشتێکی 10 ملیۆن دۆلاری، محەمەد کەوسەرانی ناچار بە خۆحەشاردان کردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرکردەیەکی باڵای حزبوڵا دوای ئەوەی لەلایەن ئەمەریکاوە بۆ دەستگیرکردنی پاداشتی 10 ملیۆن دۆلار دەتستنیشان کرا، ئێستا خۆی دەشارێتەوە و بەهیچ شێوەیەک دەرناکەوێت.
حکومەتی ئەمەریکا، بڕی 10 ملیۆن دۆلاری وەکو پاداشتی ئەو کەسە دەستنیشان کردووە کە محەمەد کەوسەرانی، سەرکردەی باڵای حزبوڵا لە عیراق و لوبنان دەستگیر دەکات.
کەوسەرانی یەکێکە لە بەرپرسە باڵاکانی نزیک لە ئێران و باس لەوە دەکرێت کە کەسی یەکەمی دەستڕۆشتووی ئێرانە لە هەردوو وڵاتی عیراق و لوبنان.
پێشتر کەوسەرانی لە مەراسیم و بۆنە ئاینیی و مەزهەبیی و سیاسییەکاندا دەردەکەوت، بەڵام دوای ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا پاداشتەکەی بۆ دەستگیرکردنی دەستنیشانکرد، ناوبراو هیچ دەرکەوتنێکی نەبووە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە کەوسەرانی لە ساڵی 2013ەوە لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکاوە خراوەتە لیستی ڕەشەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەبارەیەوە بڵاویکردوونەتەوە، محەمەد کەوسەرانی لەدوای کوژرانی قاسم سولەیمانییەوە، لە پشت زۆرێک لە کردەوە توندوتیژییەکانەوە بووە و دەستی لە رشتنی خوێن هەبووە لە ناوچەکە.
هەرەها راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کەوسەر سەرپەرشتیار و هەماهەنگکار بووە لەنێوان میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە عیراق و لوبنان.
ب.م