عیراقی

پەرلەمانی عیراق هەڕەشەی متمانە وەرگرتنەوە لە دوو وەزیری حکومەتەکەی کازمی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانی عیراق هەڕەشەی متمانە وەرگرتنەوە لە دوو وەزیری حکومەتەکەی کازمی دەکات
مەودا میدیا-

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت ئەگەر لە ماوەیەکی کەمدا کێشەی کارەبا چارەسەر نەکرێت، ئەوا هەردوو وەزیری کارەبا و نەوتی عیراق لە کارەکانیان دوور دەخرێنەوە.

لە راگەیەندراوێکدا نووسینگەى حەسەن کەعبى، جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەردوو لیژنەی لیژنەى نەوت و وزە و لیژنەى خزمەتگوزارییەکان و ئاوەدانکردنەوەى راسپاردووە کە بانگهێشتی هەردوو وەزیری کارەبا و نەوت بکەن، بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی کارەبا".

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، هۆشداری بە هەردوو وەزیری نەوت و کارەبا دراوە لە ماوەیەکى کەمدا دۆخى کارەبا چارەسەر نەکەن، ئەوا لەدوای لێپرسینەوەیان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە کارەکانیان دوور دەخرێنەوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان