عیراقی
بەغدا سزای 5 ساڵ زیندانیکردن بەسەر کوردێکدا دەسەپێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حکومەتی عیراق به‌تۆمه‌تی به‌هه‌ده‌ردانی 40 ملیۆن دۆلار، حوكمی 5 ساڵ زیندانكردن به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی بانكی بازرگانی عیراقی دەسەپێنێت و باس لەوەش دەکرێت ئەو بەرپرسە لە نەتەوەی کوردە.
ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراقی بەشی کەرخ رایگەیاند "حوكمی 5 ساڵ زیندانكردنمان به‌سه‌ر حه‌مدیه جاف، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی بانكی بازرگانی عیراقی سەپاند" و روونیشی دەکاتەوە "دادگای کەرخ تایبەت بە پرسەکانی دەستپاکی بە تۆمەتی زیان گەیاندن بە سامانی گشتی بە 40 ملیۆن دۆلار، سزای 5 ساڵ زیندانیکردنی بۆ حەمدییە جاف دەرکردووە".
ده‌سته‌ی نه‌زاهه دەڵێت "ئەو سزایە بەراییە دەتواندرێت لە رۆژی دەرکردنیدا لە ماوەی یەک مانگدا، لە بەردەم دادگای تێھەڵچوونەوەی فیدراڵ، تانەی لێبدرێت" دەشڵێت " ئەو بەرپرسە کوردە و له‌لایه‌ن نوری مالكی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عیراقەوە ئەو پۆستەی پێدراوە".
ک. ر