عیراقی

هەواڵێكی ناخۆش.. ئەگەر هەیە بەشی كوردستان لە بودجەی عیراق دانەنرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێكی ناخۆش.. ئەگەر هەیە بەشی كوردستان لە بودجەی عیراق دانەنرێت
مەودا میدیا-

بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی عیراق رایگەیاند ئەگەر هەیە كوردستان و عیراق نەگەنە رێككەوتن لەسەر بەشە بودجەی هەرێمی لەناو بودجەی گشتیی عیراق بۆ ساڵی 2021، ئەوەش رووندەكاتەوە هەرێمی كوردستان كارتی فشاری بەرانبەر بەغدا لە دەست نییە مەگەر فشاری نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەمەریكا.

د.فازڵ نەبی، بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی عیراق لە میانەی گفتوگۆیەكیدا لەگەڵ رادیۆی دەنگی ئەمەریكا وتوویەتی "ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ش هه‌یه‌ کە ئەمساڵ هەرێمی کوردستان بێ بەشبکرێت لە بەشە بودجە لە پرۆژە یاسای بودجەی عیراق، هەروەک لەوەی یاسای هاوکاریی دارایی عیراق، هەرێمی کوردستان بێ بەشکرا، بۆیە ده‌بێت هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان وه‌ربگرین و ره‌چاوبكرێت".

دەشڵێت "هەرێمی کوردستان بۆ چەسپاندنی بەشە بودجەی خۆی لە پرۆژە یاسای بودجەی عیراقی كارتی فشاری له‌ ده‌ست نییه،‌ به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان له ‌به‌غدا، واته‌ نوێنه‌ری ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان له ‌به‌غدا، ئه‌مه‌ریكا، هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ فشار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌ر رێگه‌یه‌ك بێت به‌شه‌ بودجه‌یه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان دابنرێت و‌ هه‌رێمی كوردستان بێبه‌ش نه‌كرێت له ‌بودجه‌ی عیراق وه‌كو ئه‌وه‌ی كه ‌كرا له ‌یاسای هاوکاری کورتهێنانی دارایی".

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان