عیراقی

هێزە عیراقییەكان دەستدەگرن بەسەر چەند بەڵگەنامەیەكی گرنگی داعشدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێزە عیراقییەكان دەستدەگرن بەسەر چەند بەڵگەنامەیەكی گرنگی داعشدا
مەودا میدیا-

دوێنێ دووشەممە 25ی کانونی دووەمی 2021 ئاژانسی هەواڵی فەرمی عیراقی لەسەر زاری یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی رەسمی سەرۆكی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق رایگەیاند "بەڵگەنامەی گرنگیان لە بەغدا و رومادی دۆزیووەتەوە لەكاتی جێبەجێكردنی پرۆسەی (تۆڵەی شەهیدان) دژی رێكخراوی تیرۆریستی داعش". 

هەروەها وتەبێژی رەسمی سەرۆكی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق  پێی راگەیاندوون "مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق هۆشداری پێداوین هیچ بوارێك نییە بۆ رێگەدان بە رژاندنی خوێنی عیراقییەكان".

سەرچاوەكە ئەوەشی راگەیاندووە سەرۆك وەزیران دڵنیای داوە لە پێویستی پاراستنی رژانی خوێنی عیراقیەكان و ئاسایشی هاوڵاتییان"، هەروەها یەحیا رەسوڵ دڵنیای كردووەتەوە كە پرۆسەكە پشت بە هەوڵی ئاژانسی هەواڵگیری و یەكێتی دەزگای هەوزاڵگیری بەسەرۆكایەتی سەرۆكی گشتی هێزە چەكدارەكان دەبەستێت".

وتوشیەتی "گۆڕانكارییەكانی سەرۆك وەزیران لە سەركردە ئەمنییەكاندا بڕیاریكی ورد و دەقیقە بۆ ریگەنەدان بە هەركەسێك بۆ شكاندنی یاسا لە بەغدا و پاریزگاكانی دیكە".

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی یەكشەممە یەحیا رەسوڵ رایگەیاندبوو "فڕۆكەكانی هاوپەیمانانی نێودەولەتی لە رێگەی هێرشی ئاسمانییەوە ئەندامانی داعشیان لە زنجیرە چیاكانی مەكحول كردووەتە ئامانج".

ئەوەشی راگەیاندبوو "زنجیرە لێكۆلینەوەیەك بۆ دووباترە بە پێداچونەوەی ستراتیژەی كە ئامانج لێی پاشماوەكانی داعشە جێبەجێكردنی پرۆسەی تۆڵەی شەهیدان لە بەغدا و فەلوجە و كەرەمكە و هیت لە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای وڵات، هەروەها هێزە ئەمنییەكان 10 چەكداری رێكخراوی داعشیان دەستگیر كردووە لە كاتی هەلمەتی پرۆسەكەدا".

پرۆسەی تۆڵەی شەهیدان بە فەرمانی مستەفا كازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بووە دوای دوو تەقینەوە خۆكوژیەكەی مەیدانی تەیەران لە ناوەراستی بەغدا كە كۆبوونەوەی هاوڵاتییە مەدەنییەكانی كردە ئامانج كە بووە هۆی دەیان كوژرا و بریندار.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان