دۆزی ژن

بەهۆی مۆبایلەوە کچێکی تەمەن 11 ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی مۆبایلەوە کچێکی تەمەن 11 ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
مەودا میدیا-

 لە شاری سەحنەی پارێزگای کرماشان کچێکی مێردمنداڵ بەهۆی نەبوونی مۆبایل و بێبەشبوونی لە پەروەردەی ئەلیکترۆنی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، رۆژی سێشەممە 26ی کانونی دووەمی 2021 کچێکی تەمەن 11 ساڵی خەڵکی شاری سەحنەی پارێزگای کرماشان بە ناوی "لەیلا رەزایی" لە رێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لەیلا رەزایی قوتابی پۆلی پێنجی سەرەتایی بووە و بەهۆی هەژار و دەستکورتی بنەماڵەکەیەوە نەیانتوانیوە بۆ بەشداربوونی لە وانە ئەلیکترۆنییەکانی پڕۆگرامی "شاد" مۆبایلی بۆ بکڕن کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رۆڵی ژنانی گوندنشین لە بواری کشتوکاڵیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئۆپەراسیۆن و شکانی شکۆ

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

پەکەکە و ژمارەکان و ئاسۆیەکی ناڕوون

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام…

لەلایەن رێبوار کەریم وەلی