وەرزش

ریاڵ مه‌درید سه‌رکه‌وتنێکی قورسی تۆمارکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ریاڵ مه‌درید سه‌رکه‌وتنێکی قورسی تۆمارکرد
مه‌وداپرێس – سه‌باح خدر 

له‌ گه‌ری 15 ی خولی ئیسپانیدا هه‌ردوو یانه‌ی ئالاڤیس و ریاڵ مه‌درید رووبه‌ڕووی یه‌کتربونه‌وه‌.

یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌زه‌حمه‌ت توانی یارییه‌که‌ بباته‌وه‌ به‌ ئه‌نجامی ( 3 – 1 ) گۆڵ .

تایمی یه‌که‌می یارییه‌که‌ به‌بێ گۆڵ کۆتایهات ، به‌ڵام له‌ تایمی دووه‌مدا یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له‌ رێگه‌ی یاریزانان سیرجیو راموس و کارڤاخاڵه‌وه‌ له‌ خوله‌که‌کانی 52 ، 69 دا توانی دووگۆڵ تۆماربکات.

تاکه‌ گۆڵی یانه‌ی ئالاڤیس له‌لایه‌ن یاریزان لوکاس بیریز به‌ لێدانی سزا به‌ده‌ستهات له‌ خوله‌کی 65.

به‌م سه‌رکه‌وتنه‌ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید کۆی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ 31 خاڵ و به‌ شێوه‌یه‌کی کاتی پێشه‌نگی خوله‌که‌ی گرتوه‌ .

یانه‌ی ئالاڤیس خاوه‌نی 18 خاڵه‌ و له‌ پله‌ی 13 هه‌مین دێت .

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە