کوردستانی

بافڵ تاڵەبانی بۆ میدیاکارانی حزبەکەی: ببنە پردێك لەنێوان هاوڵاتییان و دەسەڵات

مەودا میدیا - سلێمانی |


 بافڵ تاڵەبانی بۆ میدیاکارانی حزبەکەی: ببنە پردێك لەنێوان هاوڵاتییان و دەسەڵات
مەودا میدیا-

ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر دۆخی راگەیاندن، سیاسی، ئابووری، ئەمنی و پێشھاتەکان، بڕیار و ھەڵوێستی یەکێتی بۆ روونکردنەوە و ئەرک و ستراتیژی میدیایی یەکێتی لەم قۆناغەدا بەتایبەت لەگەڵ بەشێک لە راگەیاندکارانی یەکێتی کۆدەبێتەوە.

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردوە لەگەڵ راگەیاندکارانی یەکێتی کۆبووتەوە و باسی  دۆخی راگەیاندن، سیاسی، ئابووری، ئەمنی و پێشھاتەکان، بڕیار و ھەڵوێستی یەکێتی بۆ روونکردنەوە و ئەرک و ستراتیژی میدیایی یەکێتی دیاری کردووە بۆیان.

بافڵ تاڵەبانی داواشیكردووە لە راگەیاندکارانی یەکێتی پابەندبن بە پیشەییبوون و ئیتیكی رۆژنامەوانی و ببنە پردێك لەنێوان هاوڵاتییان و دەسەڵات، ببنە دەنگی راستەقینەی خەڵك و لەگەڵ ماف و داواکارییە رەواكانیاندا بن.
 
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڵێنی هەموو پاڵپشتی و هاوكارییەكی بۆ  راگەیاندکارانی یەکێتی دووپاتكردتەوە و رایسپارن دەبێت کەناڵی گەلی كوردستان كەناڵێكی بەرپرسیار و سەنگین بێت لە رووماڵكردنی رووداو و گەیاندنی زانیارییەكان.

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan