گێتی

ئەمەریكا هەڕەشەی تۆڵەكردنەوە دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریكا هەڕەشەی تۆڵەكردنەوە دەكات
مەودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا رایگەیاند، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا وەڵامی هێرشە مووشەكییەكەی سەر بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد، لەكاتی گونجاوی خۆیدا دەداتەوە.

جۆنی كێربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد "ئەگەر پێویست بكات لەكاتی و شوێنی گونجاوی خۆیدا، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا وەڵامی ئەو هێشە مووشەكییە دەداتەوە كەوا كرایە سەر بنكەی عەین ئەسەد".

كێربی روونیكردووەتەوە، وڵاتەكەی بەدوای ئاڵۆزتركردنی دۆخەكەوە لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران نییە، بەڵكو تەنها پارێزگاریی لە هێزەكانی و جێبەجێكردنی ئەركەكانی دەكات.

سەبارەت بەو لایەنەی هێرشیكردووەتە سەر هێزەكانیان، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا وتوویەتی "تائێستا هێزەكانی عیراق بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لەو بابەتە دەكەن، پنتاگۆن پێش تەواوبوونی لێكۆڵینەوەكان ناوی هیچ لایەنێك وەكو تۆمەتبار ناهێنێت".

رۆژی چوارشەممەی رابردوو، 10 مووشەك ئاراستەی هێزەكانی هاوپەیمانان و ئەمەریكا لە بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد كران، بەهۆی هێرشەكەیشەوە تەنیا بەڵێندەرێك گیانی لەدەستدا و هیچ سەربازێك تیایدا نەكوژرا.

س.س

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان