کوردستانی
بافڵ تاڵەبانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەیادی ئازادبوونی شاری هەڵمەت و قوربانی شاری سلیمانی یادی ٣٠ ساڵەی راپەڕێندا دژی حکومەتی بەعس دەڵێت "شاری هەمیشە پێشەنگ و رچەشكێن، شاری وەفادار و بەئەمەك، شارێك كە هەمیشە تینووی ئازادی و پڕ لە قەڵەم و دەنگی بوێربووە" و دەشڵێت "پیرۆزباییەكی گەرم لە خەڵكی خۆشەویستی ئەم شارە پڕ لە وزە و داهێنانە دەكەین".
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ئاماژە بەوە دەکات "مێژووی زێڕین و پڕ لە سەروەری سلێمانی دەیسەلمێنێت كە هەمیشە شارەكە سەرمەشقی قارەمانێتی و كوردایەتی و نیشتمانپەری بووە" و باس لەوەش دەکات "مێژووی سلێمانی لێوڕێژە لە داهێنان و نوێگەری، لە خەڵكی رچەشكێن و ئازا و ئازاد".
هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان روونیشی دەکاتەوە "ئێمە خەباتی بێوچانی خەڵكی بەئەمەكی سلێمانی لەیاد ناكەین و بەرانبەر قارەمانێتی و قوربانییەكانیان وەفادار دەبین، خزمەتكردنیان بە ئەركی خۆمان دەزانین و باشتركردنی گوزەرانیان بە كاری لەپێشینەمان دادەنێین".
لە کۆتایی پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی لەبارەی یادی رزگارکردنی سلێمانی لە دەسەڵاتی بەعس نووسیوویەتی "ئەمڕۆ بۆ ئێمە رۆژی وەفادارییە بەرانبەر خوێنی هەزاران شەهیدی رێگای ئازادی، رۆژی دووپاتكردنەوەی پەیمانی لەمێژینەمانە بەرانبەر ئەو خەڵكە دڵسۆزەی لە هیچ بارودۆخێكدا پشتیان لە یەكێتییەكەی مام نەكرد".
هاوسەرۆكی یەكێتی نووسیوویشیەتێ "ئێوەبوون لە رابردوودا سەرتۆپی شۆڕش و فیداكاری بوون، ئێمە دەبین لە داهاتوودا بە خزمەتكردن و خۆشگوزەرانی وەڵامی ماندووبوونتان دەدەینەوە".
بافڵ تاڵەبانی بۆ شەهیدانی راپەڕین دەلێت "یادی راپەڕینە مەزنەكەی سلێمانی پیرۆزبێت و رووحی شەهیدانی كوردستان ئارام بێت".
ک. ر