تەندروستی

له‌ سلێمانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی تایبه‌ت ئه‌نجامدرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ سلێمانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی تایبه‌ت ئه‌نجامدرا
مه‌ودا میدیا-

له‌ شاری سلێمانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی تایبه‌ت بۆ نه‌خۆشێك ئه‌نجامدرا كه‌ بریتی بوو له‌ چاندنی 2 ده‌ماری شا خوێن به‌ر بۆ خوێنبه‌ری گورچیله‌ی چه‌پ، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ بۆ نه‌خۆشێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ ئه‌نجامدراوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌ "له‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی تایبه‌تدا 2 ده‌مار له‌ شا خوێنبه‌ری گورچیله‌ی چه‌پ بۆ نه‌خۆشێك چێنراوه‌، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ بۆ نه‌خۆشێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ تووشی ته‌سك بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ری گورچیله‌كان بوو بوو".

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی  ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ "نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی پسپۆڕییه‌كانی دڵ له‌لایه‌ن دكتۆر شكار ره‌ئوف سه‌عید، به‌هاكاری دكتۆر شاخه‌وان حه‌مه‌ ئه‌مین، پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله‌ و میز و میزه‌ڕۆ ئه‌نجامدراوه‌".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان