کوردستانی

هاتوچۆی سلێمانی زیاتر لە 2 هەزار ماتوڕسکیل لە زیادکردنی ئاشکردا دەفرۆشێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاتوچۆی سلێمانی زیاتر لە 2 هەزار ماتوڕسکیل لە زیادکردنی ئاشکردا دەفرۆشێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد 2583 ماتۆرسکیلی دەستبەسەرداگیراو لە زیادکردنێکی ئاشکرادا دەفرۆشێت، بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتووش ئەو زیادکردنە ئەنجام بدات.
 
لە راگەیەندراوەکەی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووە  "2583 ماتۆرسکیل، کە لەلایەن مەفرەزەکانیانەوە دەستی بەسەردا گیراوە، بەشێوەی ئاسن و لە زیادکردنێکی ئاشکرادا دەفرۆشێت، هەر کەسێک ئارەزووی کڕینی ئەو ماتۆڕسکیلانەی هەبێت،  دەتوانێت بەشداری زیادکردنەکە بکات".
 
ئەوەشخراوەتەڕوو "ئەو کەسەی لە زیادکردنەکەدا بەشدار دەبێت، پێویستە چەکێکی پەسندکراو بە بەهای 5 ملیۆن دینار ئامادە بکات و کڕیاریش هەموو خەرجییەکانی زیادکردنەکە لە ئەستۆ بگرێت".
 
ئەوەش هاتووە "ئەو کەسەی براوەی زیادکردنەیە، دەبێت لەماوەی 5 رۆژدا هەموو ماتۆرە پانکراوەکان بباتە دەرەوەی گەراجی تایبەت بەدەستبەسەرداگرتنی ماتۆرسکیل، ئەگەر لەو ماوەیەدا ماتۆرسکیلەکانی نەبردە دەرەوە رۆژانە 100 هەزار دینار سزای دواکەوتنی لێوەردەگیرێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan