عیراقی

سەدر: بەشدار نابین لە حکومەتی نوێی عیراق

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەدر: بەشدار نابین لە حکومەتی نوێی عیراق
مەودا میدیا-

موقتەدا سەدر رایگەیاند کە هاوپەیمانیەتیەکەی "سائیرون" بەشداری حکومەتی نوێی عیراق ناکەن.

مەوقتەدا سەدر، سەرکردەی رەوتی سەدر لە هەژماری خۆی لە تۆڕەکۆمەڵاتیەکان رایگەیاند "ئەگەر دەست لەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لەلایەن پەرلەمانی عیراقەوە پەسەندبکرێت، ئەوا هاوپەیمانیەتیەکەی (سائیرون) بەشداری حکومەتی نوێی عیراق ناکات".

سەدر ئەوەشی خستەڕوو "کە ئەندامانی فراکسیۆنەکەی لە پەرلەمانی عیراق بەشداری ناکەن لە گفتوگۆی لیژنەکانی پەرلەمان سەبارەت بە دەرکردنی یاسای هەڵبژاردنەکان و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان".

ئەمەش دوای ئەوەدێت، بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق بۆ تاوتوێکردنی پرسی دەست لەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی بکەن. 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان