جیهانی

فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌ر هه‌ڵگری ئێرانی ئاگری گرت

مەودا میدیا - سلێمانی |


فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌ر هه‌ڵگری ئێرانی ئاگری گرت
مه‌ودا میدیا-

فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌ر هه‌ڵگری ئێرانی له‌ كاتی گه‌شتی ناوخۆیی ئه‌و ڵاته‌دا دوای چه‌ند خوله‌كێك له‌ فڕینی ئاگری گرت.

ئه‌مڕۆ میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه‌ فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌ر هه‌ڵگری ئه‌و وڵاته‌ كه‌ له‌گه‌شتێكی ناوخۆییدا بوو دوای چه‌ند خوله‌كێك له‌ فڕینی، ئاگری گرتووه‌ و به‌ناچاری نیشتووه‌ته‌وه‌.

فڕۆكه‌كه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی شاری جرجان له‌ باكوری ئێرانه‌وه‌ بۆ تارانی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ گه‌شتی كردووه‌، به‌ڵام دوای چه‌ند خوله‌كێك له‌ فڕینی ئاگر له‌ به‌شی پێشه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ به‌ربووه‌ و به‌ناچاری گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌خانه‌ و نیشتووه‌ته‌وه‌.

تا ئێستا هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ و زیانه‌كانی ئاشكرا نه‌كراون.
Qaiwan
Qaiwan