دۆزی ژن

دوای دەرکەوتنی بەبێ سەرپۆش، تەرمی میدیاکارێکی ئێران لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوای دەرکەوتنی بەبێ سەرپۆش، تەرمی میدیاکارێکی ئێران لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە
مەودا میدیا-

شەوی رابردوو تەرمی ئازادە نامدار، پێشکەشکار و دەرهێنەری کەناڵی "دەنگ و رەنگ"ی ئێران، لە ناو ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.

نامدار، ماوەیەکی زۆرە میدیاکانی ئێرانی بەخۆیەوە سەرقاڵکرردووە، سەرەتا لەگەڵ بەڕێوەبەری ئەو کەناڵەی کاری تێدا دەکرد، نێوانیان تێکچوو، دوای ماوەیەک وازی لە کارەکەی هێنا و سەردانی دەرەوەی وڵاتی کرد.

دوای ئەوەش چەندین وێنەی ناوبراو بڵاوکرانەوە کە سەرپۆشی نەپۆشیوە و شێوازی جلوبەرگی جیاواز بوو لەوەی کە لەسەر شاشەی میدکانەوە تا ئەوکات دەرکەوتبوو، کە بەردەوام سەرپۆش و باڵاپۆشی دەپۆشی.

ئازادە نامدار، ماوەیەک پێش ئێستا وەکو پێشکەشکار دووبارە گەڕایەوە سەر شاشەی میدیاکان، بەڵام هێندەی نەبرد دووبارە لەگەڵ بەڕێوەبەری کەناڵەکە پەیوەندییەکانیان تێکچوو و کار گەیشتە ئەوەی نامدار لە ئەکاونتی خۆی لە ئینیستاگرام هێرش بکاتە سەری و قسەی پێ بڵێت.

ئێستا کە چەند کاتژمێرێک بەسەر دۆزینەوەی تەرمی ئازادەدا تێپەڕێوە، پۆلیسی ئێران دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە، بەڵام هێشتا هیچ زانیارییەکی فەرمی لەبارەی هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی بڵاونەکراوەتەوە.

ب.م
Qaiwan
Qaiwan