کوردستانی
سكرتێری یه‌كێتی پیاوان به‌نهێنی هاوسه‌رگیری سێیه‌م ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سكرتێری یه‌كێتی پیاوانی كوردستان به‌نهێنی هاوسه‌رگیری سێیه‌م ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌گه‌رچی خۆی ره‌تیده‌كاته‌وه به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ك هه‌واڵه‌كه پشت راست ده‌كاته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی رێوانی رێكخراوی راگه‌یاندن و رووناكبیری ژنان، بورهان فه‌ره‌ج، سكرتێری یه‌كێتی پیاوانی كوردستان ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه له دادگای كه‌ركوك گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری سێیه‌می به نهێنی ئه‌نجام داوه، به‌ڵام سكرتێری یه‌كێتی پیاوان نكوڵی له هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێ "ئه‌و هه‌واڵه راست نیه و 2 هاوسه‌رم هه‌یه و هه‌ر دووكیان له‌گه‌ڵم ده‌ژین".
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك هاوسه‌ری دووه‌می ناوبراو دوای بیستنی هه‌واڵی هاوسه‌رگیری سێیه‌می هاوسه‌ره‌كه‌ی، ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵی باوكی و له دادگا داوای یاسایی تۆمار ده‌كات و داوای جیابوونه‌وه ده‌كات.