کوردستانی
قوباد تاڵەبانی هیوایەک بۆ وەرزشکاران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا - سه‌باح خدر
جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له سێ که‌سایه‌تی وه‌رزشی دەکات و بەڵێنی هاوکاریان پێ دەدات و بە یەکێک لەو وەرزشکارانە دەڵێت "به روخساری تێ مه‌که‌ون ئه‌م یاریزانه بۆکسی زۆرباش ده‌هاویژێت"
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوی بەسێ وەرزشکاری گەورەی کورد دەکەوێت، یەکێک وەرزشکارانە عه‌لی قه‌ره‌داغی، یاریزانی موایتای و کای وه‌ن له ووڵاتی بورما له لاپەڕەی تایبه‌تی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانیدا داناوه‌و ئه‌وه‌ی ئاشکراکردوه که جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پشتگیری ته‌واوی کاره وه‌رزشیه‌کانی ده‌کات به جۆرێک وه‌کو خۆی ده‌ڵێت که پێش رووبه‌ڕووبونه‌وه‌کان کاک قوباد په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیم له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ده‌دات و هانم ده‌دات بۆ سه‌رکه‌وتن.
له‌لایه‌کی تریشه‌وه پاڵه‌وانی بوکسێنی خه‌ڵکی شاری که‌لار کاروان ئه‌فراسیاب که له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌ژی به‌هه‌مان شێوه له ئه‌کاونتی تایبه‌تی خۆی وێنه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی داناوه‌و دڵخۆشی خۆی به بینینی پیشانداوه.
قوباد تاڵه‌بانی لەلاپەڕەی تایبه‌تی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک سه‌باره‌ت به یاریزان کاروان ئه‌فراسیاب ده‌ڵێت "دڵخۆش بووم به بینی کاکه کاروان هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازم ، به‌ڵآم به روخساری تێ مه‌که‌ون ئه‌م یاریزانه بۆکسی زۆرباش ده‌هاویژێت".
ئارام ئه‌مین، یاریزانی له‌ش جوانی یه‌کێکه له‌و یاریزانانه‌ی که له‌چه‌ند رۆژی رابردودا دیداری له‌گه‌ڵ جێگری سەرۆکی حکومەت ئه‌نجامیداوه به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێ ده‌دات که پشتگیری بکات هه‌تا ده‌گاته پاڵه‌وانێتی مسته‌ر ئۆلۆمپیا.
قوباد تاڵه‌بانی ئاماژەی بەوەکردووە "کاک ئارام رۆژانه دوو ته‌به‌ق سپێنه‌ی هێلکه و چوار کیلۆ سنگی مریشک ده‌خوات خۆی ووته‌نی ئه‌و ماسولکانه به‌چی به‌خێو ده‌کرێن".