تەندروستی

توێژینەوەیەک ئاشکرای دەکات، بۆچی ددانەکان زەردن و چۆن رێگری لێبکەین؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


توێژینەوەیەک ئاشکرای دەکات، بۆچی ددانەکان زەردن و چۆن رێگری لێبکەین؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

کێشەی زەردبوونی ددانەکانی تازە نییە و زۆرجار لەلایەن کەسانی جیاواز لە چین و توێژە جیاوازەکانی ژیاندا ئەزموون دەکرێت، چونکە ددانەکان رۆڵێکی بنەڕەتی لە دەرکەوتنی کەسەکەدا دەگێڕێت، بۆیە بەردەوام کەسەکان پێیان باشە ددانەکانیان بە تەندروستی و سپییەتی بهێڵنەوە.

بەپێی راپۆرتێک کە ئاژانسی هەواڵی تایمز نیوز بڵاویکردووەتەوە، خەڵک بەردەوام ئارەزووی ددانی سپی دەکەن، بەڵام زۆر کەس بە دەست زەردبوونی ددانەکانیانەوە دەناڵێنێت، راپۆرتەکە ئاماژەی بە هەندێک هۆکاری باوی زەردبوونی ددانەکان کردووە، لەوانە چالاکی ناتەندروستی شێوازی ژیان وەک جگەرەکێشان و جەختکردنەوە لەسەر ئەو خواردنانەی کە شەکر و کاربۆهیدراتی زۆری تێدایە، هەروەها وەرگرتنی هەندێک دەرمانی دیاریکراو.

هەندێک لەو رێگایانەی کە یارمەتی دەرن بۆ سپیبوونەوەی ددانەکان و تەندروستییان دەکات، ئەوانیش:

- سرکەی سێو: زۆرێک لە لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە سرکەی سێو دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ بەدەستهێنانی ددانی سپیتر و یارمەتیدەربێت بۆ رزگاربوون لە زەردبوونی ددانەکانی، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت بە کەمی بەکاربهێنرێت و زۆر چڕنەبێت، چونکە رەنگە ببێتە هۆی تێکچوونی ددان.

- فڵچە: هەروەها وریابە کە رۆژانە لانی کەم دوو جار ددان بۆ ماوەی 2 - 3 خولەک بە فڵچە بشۆ بۆ پاراستنی ددانەکانت و بۆ رزگاربوون لەو پەڵە زەردانەی لەسەریان دروستبووە، هەروەها زمانیشت بە فڵچە پاکبکەرەوە.

- پرئۆکسیدی هایدرۆجین و سۆدەی نان: تێکەڵبوونی هایدرۆجینی پێرئۆکسیدی لەگەڵ سۆدە هەڵبژاردەیەکی باشە بۆ رزگاربوون لە زەردبوونی ددانەکان، دەتوانیت لە ماڵەوە دوو کەوچک لە پێرئۆکسیدی هایدرۆجین لەگەڵ کەوچکێک سۆدە تێکەڵبکەیت و بۆ شۆردنی ددانەکان بەکاریبهێنیت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن