تەندروستی

ئەو زەیتانەی تەندروستن و گونجاون بۆ خواردن دروستکردن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو زەیتانەی تەندروستن و گونجاون بۆ خواردن دروستکردن
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

زۆر کەس زەیت بۆ ئامادەکردنی خواردن بەکاردەهێنێت، بۆیە ئەگەر دەتەوێت زەیت بۆ چێشتلێنان بەکاربهێنیت و جۆری زەیتی تەندروست هەڵبژێریت، دەبێت لەو جۆرە زەیتانە دووربکەویتەوە کە بە پلەی گەرمی بەرز تووشی زیانمان دەکەن ئەوانیش زەیتی کەتان و گوڵەبەڕۆژەیە.

هەروەها پسپۆڕان چەندین جۆر زەیتیان دەستنیشانکردووە کە باشترین جۆری زەیتن بۆ ئامادەکردنی خواردن، ئەوانیش:

- زەیتی زەیتوونی زیادەی پاکیزە یاخود خەست، یەکێکە لە بەناوبانگترین و بەکارهاتووترین جۆرەکانی زەیتی چێشتلێنان، بەو هۆیەیش بەهۆی سوودە تەندروستییەکانییەوە بەهۆی ناوەڕۆکە دژە ئۆکسایدەکەیەوە، هەروەها بە چەورییەکی تەندروست بۆ دڵ دادەنرێت و هۆکارە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی شێرپەنجە.

- زەیتی زەیتوونی کاڵ، ئەم جۆرە زەیتە زۆر تەندروستە بۆ ئامادەکردنی خواردن.

- زەیتی گوێزی هیندی، بە دوو جۆر بەردەستە، پوختەکراو یان ناپوختە، کە هەردوو جۆرەکە تەندروست و گونجاون بۆ بەکارهێنان، بەڵام لە بەکارهێنانی پلەکانی گەرمیدا جیاوازیان هەیە.

س، س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن