کوردستانی
سعودیە بەم مەرجە رێگە دەدات مسوڵمانان فەریزەی حەج ئەنجام بدەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
وەزارەتی حەج و عومرەی سعودییە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، تەنها ئەو کەسانەی بە ڤاکسینی کۆرۆنا کوتراون دەتوانن حەج و عومرەی ئەمساڵ ئەنجام بدەن، بەڵام وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت هیچ بڕیارێکی نوێیان بەدەست نەگەیشتووە تەنها بڕیارەکەی پێشووە کە دەبێت عومرەکاران پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام بدەن.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "تا ئێستا هیچ بڕیارێکی نوێ نییە بۆ گەشتکردنی عومرەکاران و گەشتەکان بەردەوامی هەیە".
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد "جارێ بۆ حەجکردن زۆری ماوە، بۆیە هیچ بڕیارێک لەبارەی گەشتکردنی حاجیانی ئەمساڵەوە نەدراوە".
لەبارەی کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان لە مانگی رەمەزان وتی "بڕیاری کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان لە دەسەڵاتی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنایە، ئەوان بڕیار لە کردنەوە یان نەکردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان دەدەن".
س.س