تەندروستی

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌
مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت هیچ حاڵه‌تێكی تۆماركردنی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆمار نه‌كراوه‌.

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند "له‌ چه‌ند په‌یج و میدیایه‌ك به‌بێ‌ هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك و دوور له‌ راستی و به‌بێ‌ هیچ بنه‌مایه‌ك هه‌واڵی بوونی ئه‌م نه‌خۆشیه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌".

له‌ به‌شێكی تری روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌ "هاووڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە کە دامودەزگاکانی تەندرووستی زۆر بەووردی و بە بەردەوام چاودێری رەوشی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ دەکەن بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندارە نێودەوڵەتیەکان و رێککارە پێویستەکان دەگیرێتەبەر بۆ رێگەگرتن لەم نەخۆشیە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان