کوردستانی

كه‌ركوك..بڕیارێكی راكان جبوری گرفت بۆ رێكخراوه‌ نا حكومییه‌كان دروست ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


كه‌ركوك..بڕیارێكی راكان جبوری گرفت بۆ رێكخراوه‌ نا حكومییه‌كان دروست ده‌كات
مه‌ودا میدیا-

به‌رپرسی سه‌نته‌ری په‌نا له‌ شاری كه‌ركوك ده‌ڵێت بڕیارێكی راكان جبوری، پارێزگاری به‌ وه‌كاله‌تی كه‌ركوك گرفتی بۆ كار و چالاكی رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان له‌و شاره‌ دروستكردووه‌.

ئاوێزان نوری، به‌رپرسی سه‌نته‌ری په‌نا له‌ شاری كه‌ركوك به‌ مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "به‌ بڕیاری راكان جبوری، پارێزگاری به‌ وه‌كاله‌تی كه‌ركوك به‌شێك له‌ دیوانی پارێزگای كه‌ركوك كراوه‌ته‌وه‌ به‌ناوی(به‌شی رێكخستنی مامه‌ڵه‌ی رێكخراوه‌ نا حكومییه‌كان)به‌بێ‌ ره‌زامه‌ندی ئه‌و به‌شه‌ رێگه‌ نادرێت هیچ رێكخراوێك كار و چالاكی له‌ سنوری پارێزگای كه‌ركوك بكات، ره‌زامه‌ندی وه‌رگرتنه‌كه‌ش ئاسان نیه‌".

به‌رپرسی سه‌نته‌ری په‌نا وتی "كێشه‌كه‌ له‌وێدایه‌ دوای ئه‌وه‌ی چالاكی و كاری رێكخراوه‌كان به‌و فلته‌ره‌دا ده‌ڕوات، دوای زیاتر له‌ مانگێكیش وه‌ڵام نادرێینه‌وه‌، زۆرجار كه‌ وه‌ڵامیش ده‌درێینه‌وه‌ چالاكییه‌كه‌ ره‌د ده‌كرێته‌وه‌".

ئاوێزان نوری وتیشی "زۆربه‌ی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كه‌ له‌ كه‌ركوك كارده‌كه‌ن هاوكاری و كۆمه‌كیان له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ بۆ دێت بۆ ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كانیان، هه‌ر رێكخراوێك مۆڵه‌تی به‌غدای هه‌بوو ئیش و كار و چالاكییه‌كانیان دیاره‌ به‌ڵام ئه‌م كاره‌ی پارێزگاری به‌ وه‌كاله‌تی كه‌ركوك بارگرانیه‌ له‌سه‌ر كار و چالاكی رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان، زۆربه‌ی جار به‌هۆی ئه‌م رێكاره‌ توندانه‌وه‌ چالاكییه‌كان ناكرێن".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

شاری حەیات و هەرگیز پیر نەبووم

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی