ستایڵی نوێ

دەتوانیت بەم شێوازە لە ماڵەوە ناوساجی ئامادە بکەیت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەتوانیت بەم شێوازە لە ماڵەوە ناوساجی ئامادە بکەیت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ناوساجی یەکێکە لەو خواردنانەی لە مانگی رەمەزاندا گرنگییەکی زۆر دەدرێت بە خواردنی بە تایبەت لەکاتی پارشێودا، دەتوانیت لەماڵەوە بە ئاسانی دروستی بکەیت.

پێداویستییەکان

5 پەرداخ ئارد، 1كەوچکی چێشت كونجى ئەگەر ئارەزووت کرد تێبکەی، 1 كەوچک و نیوی زەڵاتە خوێ، 1 کەوچکی چا رەشکە، 1 كەوچکی چا شملى، 1 کەوچکی چێشت خومرە، نیو کوپ زەیت، ئاو بەپێی پێویست.

چۆنیەتی ئامادەکرنەکەی

سەرەتا سەرجەم کەرەستەکان تێکەڵ دەکەین، پاشان وردە وردە دەست دەکەین بە شێلانی و کەم کەم ئاوی تێدەکەین جوان دەیشێلین، دواتر بەردەوام دەبین لە شێلانی و دوای ئەوەی هەویرەکە جوان خۆی گرت و پێگەیشت، بۆ ماوەی 2 کاتژمێر وازی لێدەهێنین یان کەمتر لە جێگایەکی گەرم دایپۆشە تا هەڵدێت، دوای ئەوە پارچە پارچەی ئەکەین و خڕی دەکەینەوە بەشێوەی گونکی نان، دواتر پانی دەکەینەوە لە زەیتدا سووری دەکەینەوە، بەمشێوەیه ناوساجییەکە ئامادە دەبێت و دەتوانیت پێشکەشی بکەیت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد