کوردستانی

بەختیار شاوەیس: راگەیەندراوەکەی بارەگای بارزانی کۆتایی بەهەموو شتێک هێنا

مەودا میدیا - سلێمانی |


 بەختیار شاوەیس: راگەیەندراوەکەی بارەگای بارزانی کۆتایی بەهەموو شتێک هێنا

مەودا میدیا-

پاش ئەوەی شەوی رابردوو بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە کە خوێنی شەهیدان و سەنگەری پێشمەرگە مەرجەعن، وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، راگەیەندراوەکەی بارەگای بارزانی کۆتایی بەهەموو شتێک هێنا.

بەختیار شاوەیس، وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت "پەیامەکەمان گەیشت، لێدوانەکەی هەڤاڵ ئاڵا تاڵەبانی سەرۆکی فراکسیۆن و روونکردنەوەکەی دوێنێمان وەک وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە راگەیەندراوەکەی بارەگای بارزانی کۆتایی هات".

دەشڵێت "کەواتە راستی قسەکەمان دەرکەوت کە مەرجەعی هەرێمی کوردستان بەتەنها کەسایەتییەکی سیاسی نییە".

بەختیار شاوەیس، ئاماژەی بەوەشکرد "ئەوانەی کە پێشتر سەرۆکی حیزبەکەیان بەمەرجەع ناودەنا، واباشترە پێداچوونەوە بە بیروبۆچوونەکانیان بکەن چونکە دواتر هیچیان بۆ نامێنێتەوە".

لەماوەی رۆژانی پێشوودا پاش ئەوەی ئاڵا تاڵەبانی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، وتی "بارزانی مەرجەع نییە"، لەلایەن چەند دەزگایەکی راگەیاندنی پارتییەوە هێرشی توندی کرایەسەر، شەوی رابردووش مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا سەرزەنشتی هێرشی ئەو دەزگا راگەیاندنانەی کرد و وتی "خوێنی شەهیدان و سەنگەری پێشمەرگە مەرجەعن".

ه.ع
Qaiwan
Qaiwan