ستایڵی نوێ

چۆنیەتی ئامادەکردنی تەپسی مریشک بە پەتاتە

مەودا میدیا - سلێمانی |


چۆنیەتی ئامادەکردنی تەپسی مریشک بە پەتاتە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ته پسى مريشك به پەتاته خواردنێكى بەتام و خۆشە،  شێوازی ئامادەکردنەکەی زۆر ئاسانە دەوتوانرێت بەم شێوازە ئامادە بکرێت.

پێداویستییەکان

1 مريشك، نیو کیلۆ تەماتە، 2 پیازی مام ناوەند، سركه يان ئاوی لیمۆ بە پێی ویستی خۆت، خوێ و بیبەری هاڕاوی توون بەپێی پێویست، 2 بیبەری شیرین، زەیت.

چۆنیەتی ئامادەکردنی 

سەرەتا مريشكەكه جوان ده كوڵێنین له مەنجەلێكدا له دوای كوڵاندنی له ناو سينى فڕنەكه دا دايدەنێین، پاشان له بەشى ناوەراستدا تەماتەکە و پەتاتەکە و پیاز و بیبەرەکە به ئەڵقه ئەڵقەی دەبڕین دەتوانین پەتاتە و پیاز و بیبەرەکە کەمێک لە زەیتدا سوور بکەینەوە دواتر بە دەوری مريشكەكەدا دايدەنێین، دواتر  خوێ و لیمەندۆزی دەكەین بەسەر کەرەستەکاندا، پاشان ئاوى لێمۆ يان سركه دەکەین بەسەر مريشكەكەدا، دەتوانين ليمۆش وەک و جوانكاری تەپسيەكه بەکاربهێنێن، پاشان کەمێک زەیتی تێدەکەین بۆماوەی  15- 20 خولەك له بەشی خوارەوەی فڕنەکە دایدەنێین، دواتر  دەیخەینە بەشى سەرەوەی فڕنەکە بۆ ماوەی 10 خولەک، بەم شێوەیە تەپسیەکە ئامادە دەبێت و دەەتوانرێت پێشکەش بکرێت.

س،س

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

كێشە ناوخۆییەکانی میانمار، بێکۆتایین

لەلایەن د.نازەنین عوسمان



News

ئەفغانستان پاش كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا

لەلایەن فەرید ئەسەسەرد