کوردستانی

ماوەی قەدەغەی گەشتكردن بۆ وڵاتی ئێران درێژکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ماوەی قەدەغەی گەشتكردن بۆ وڵاتی ئێران درێژکرایەوە
مەودا میدیا-

قەدەغەی گەشتکردن لەنێوان هەرێمی كوردستان و ئێران بۆ ماوەی 15 رۆژی دیکە درێژکرایەوە، دەستەی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە ئێران ئاماژەی بەوەكردووە بەهۆی مەترسییەکانی کۆرۆناوە ئەو بڕیارە دراوە.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئێران، دەستەی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە ئێران رایگەیاندووە "بەهۆی بەردەوامی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێگریكردن لەزیاتر تەشەنەسەندی ڤایرۆسەكە قەدەغەی گەشتكردن بۆ 15 رۆژی دیكە درێژدەكرێتەوە".

شایەنی باست ئێران لە 21/02/2021ەوە هاتوچۆكردنی گەشتیاری لە دەروازەكانی حاجی ئۆمەران، باشماخ و پەروێزخان راگرتووە بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال