ستایڵی نوێ

چۆنیەتی دروستکردنی برمە لە ماڵەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


چۆنیەتی دروستکردنی برمە لە ماڵەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

برمه شیرینییەکی بەتام و خۆشە لە ئێوارانی رەمەزاندا خواستی زۆری لەسەره بۆ خواردن، دەتوانرێت بەم شێوەیە ئامادە بکرێت.

پێداویستییەکان بۆ هەویرەکە

3 کوپ ئارد، نیو کوپ زەیت، 1 کوپ ئاو، کەمێک خوێ، نیشاستە، شیلەی ئامادەکراو. 


پێداویستییەکان بۆ ناوەکەی

گوێز، گوێزهیندی، فستق، دارچینی، شەکر، دەتوانێت ئاوی گوڵی تێبکرێت، سەرجەم ئەم کەرەستانە تێکەڵ دەکەین بۆ ناوەکەی دەبێت گوێز و فستقەکە ورد بکەین.


چۆنیەتی ئامادەکردنی هەویرەکە

ئارد و خوێ و ئاو و زەیتەکە تێکەڵ دەکەین بەباشی هەویرەکە دەشێلین و بۆ ماوەی 10 خولەک هەویرەکە دادەنێین، دواتر هەویرەکە بەشێوەی خڕ خڕ دەبڕین و بە نیشاستە پانی دەکەینەوە تاوەکو تەنک تەنک دەبێت، دواتر ئەو کەرەستانەی بۆ ناوەکەی ئامادەمان کردبوو تێدەکەین، پاشان بە تیرۆکی برمە لولی دەکەین، دواتر دانە دانە لە زەیتدا سووری دەکەینەوە، کە سووربووەوە دەکەینە ناو شیلەکە و دەری دەهێنین، هەریەک لە برمەکان بەو شێوەیە لێ دەکەین بەم شێوەیە برمەکە ئامادە دەبێت، دەتوانرێت لە کاتی بەربانگدا پێشکەشی بکرێت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد