تەندروستی

بۆچی منداڵان شەوان میز بە خۆیاندا دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆچی منداڵان شەوان میز بە خۆیاندا دەکەن
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد

هەندێک مناڵ لەسەرو تەمەنی پێنج ساڵەوە خۆی تەڕئەکات و میز راناگرێت بەشەو کە ئەبێتە هۆی دڵەڕاوکێ و شپرزەی دایک و باوک، بە تایبەت کە سەردانی ماڵی کەسوکار دەکەن یان گەشت دەکەن چونکە هەست بە شەرم دەکەن کە منداڵەکەیان میز دەکات بەخۆیا.

لەو بارەیەوە دکتۆر کاوە فقێ رەحیم، پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و کۆئەندامی میزومیزەڕۆ و نەزۆکی پیاوان بۆ مەودا میدیا دەدوێت هۆکار و دەستنیشانکردن و چارەسەری ئەم حاڵەتە دەخاتەڕوو.

دکتۆر کاوە فقێ باس لەوە دەکات، بەشێوەیەکی گشتی لە 5_10٪ی منداڵان بەشەو میز دەکەن بەخۆیاندا لەسەرو تەمەنی ٥ ساڵیەوە، کوڕان زیاتر لە کچان تووشی دەبن، لە سەدا 75٪ ی ئەومنداڵانەی ئەم کێشەیان هەیە یان دایکیان یان باوکیان بە منداڵی وابووە، واتە خۆیان تەڕکردووە، لەگەڵ گەورە بوونی مناڵەکەدا زۆربەیان باشدەبن تادەگەنە تەمەنی هەرزەکاری تەنها لە1٪ یان دوای تەمەنی هەرزەکاری هەر چاک نابن.

ناو براو ئاماژەی بە هۆکارەکان دەکات دەڵێت بریتین لە:

1ـ خۆتەڕکردن تەنها بەشەو، واتە مناڵەکە بەڕۆژ هیچ کێشەی نیەو گرفتی میزکردن یان ڕانەگرتنی نیە. ئەمە بەربڵاوترین هۆکارە. ئەم جۆرە هەتا ئێستا بەتەواوی نەزانراوە کێشە بنچینەییەکە چیەو بۆچی ڕوودەدات بەڵام 3 بیرۆکە هەیە.

ئـ ـ لەوانەیە مناڵەکە خەوی قورس بێت. کە میزی دێت خەبەری نابێتەوە بۆ میزکردن و ئەیکات بەخۆیا. زۆربەی دایک و باوک ئەڵێن کە دیقەتیان داوە مناڵەکەیان خەوی زۆر قورسەو خەبەری نابێتەوە.

ب ـ لەوانەیە مناڵەکە زیادەگرژبوونی میزەڵدانی هەبێت، واتە میزەڵدانی بچوکترە لە مناڵێکی ئاسایی و میزەڵدانی زوو پڕدەبێت و گرژدەبێت.

ج ـ کەمی هۆڕمۆنی دژە میزکردن ، منداڵی ئاسایی لە  20٪ ی ڕێژەی ئەومیزەی لە 24 کاتژمێردا ئەیکات لەشەودا دروست دەبێت. بەڵام ئەو منداڵانەی کە میزدەکەن بە خۆیاندا کێشەی کەمی ئەم هۆڕمۆنەیان هەیەو شەوانە گورچیلەکانیان ڕێژەیەکی زۆر میزدروست دەکەن. 

2ـ خۆتەڕکردن بەڕۆژ وشەو ، واتە منداڵەکە بە ڕۆژ کێشەی میزڕانەگرتن یان هەوکردنی میزەڕۆ یان کێشەیەکی ئەندامی هەیە وەک کرانەوەی بۆری گورچیلە لەناو لەشی منداڵی کچدا. 

چۆنیەتی دەستنیشانکردنی حاڵەتەکە:

ئەگەر نەخۆشەکە حاڵەتی یەکەمی هەبێت و هەرلەوکاتەوەی لە دایک بووە بە بەردەوامی بەشەو خۆی تەڕکردووە ئەوە هەموو فەحسەکان ئاسای دەبن، لەبەر ئەوە پرسیارکردنی تەواو لە دایک و باوکی مناڵەکە زۆر پێویستە وە رەنگە ئەوە بەس بێت بۆ دەست نیشان کردنەکەی، بەڵام ئەگەر گومان هەبوو یان نەخۆشەکە کێشەی کەی هەبوو پێویستە سۆنەرو زەرعەی میزبۆ نەخۆشەکە بکرێت.

دکتۆر کاوە فقێ چارەسەرەکانی خستەڕوو بریتین لە:

زۆربەی کات ئەگەر مناڵەکە بچووک بێت و کێشەی بۆ خێزانەکە درووست نەکردبێت جگە لە دڵنەوایی هیچی کە پێویست ناکات، لەهەنێ نەخۆشدا لەوانەیە ئەمانەی خوارەوە سوودی هەبێت:

1ـ کەم کردنەوەی خوادنەوەوی شلەمەنی زۆر لەشەودا وەک چا، قاوە، نیسکافە، ساردی و فانتا و خواردنی توون.

2ـ هەڵنانی مناڵەکە بە پاداشت کردنی ئەگەر شەوێک خۆی تەڕنەکرد.

3ـ بەکارهێنانی جەڕەسی بەئاگا هێنانەوە، دۆشەکێکی تایبەتە کە لەژێر منداڵدا ڕادەخرێت و لەسەری دەخەوێت، کە مناڵەکە خۆی تەڕکرد جەڕەس لێدەدات و مناڵەکە خەبەری دەبێتەوە.

4ـ بەکارهێنانی شروب یان حەبی دژی زیادەگرژبوونی میزەڵدان.

5ـ بەکارهێنانی حەبی هۆڕمۆنی دژە میزکردن.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە