جیهانی

ئامارێكی نوێی هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئاشكرا كرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئامارێكی نوێی هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئاشكرا كرا
مه‌ودا میدیا-

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ئامارێكی نوێ‌ له‌باره‌ی هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بۆسه‌ر هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بڵاو ده‌كاته‌وه‌، به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ نوێیه‌ 50 سه‌ربازی ئه‌مریكا برینداربوون.

تۆماس كامبڵ، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا(پێنتاگۆن)رایگه‌یاند "50 سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ هێرشی مووشه‌كی ئێران بۆ سه‌ر هێزه‌كانیان له‌ عیراق برینداربوون، به‌شێك له‌و بریندارانه‌ دوای چاره‌سه‌ركردن گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان و به‌شێكیشیان له‌ ئه‌ڵمانیا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، سه‌ربازێكیشیان له‌ وڵاتی كوێت چاره‌سه‌ر ده‌كرێت".

به‌ره‌به‌یانی 8ی كانونی دووه‌می 2020 سوپای ئێران هێرشی مووشه‌كی بۆسه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عیراق ئه‌نجامدا.
Qaiwan
Qaiwan