کوردستانی

له‌ شه‌ڕی نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا كوژراوێك و بریندارێك هه‌یه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ شه‌ڕی نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا كوژراوێك و بریندارێك هه‌یه‌
مه‌ودا میدیا-

له‌ ناحیه‌ی بێتواته‌ له‌ سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین، شه‌ڕ له‌نێوان 2 بنه‌ماڵه‌دا رووده‌دات و به‌و هۆیه‌وه‌ كه‌سێك ده‌كوژرێت و كه‌سێكی تر بریندار ده‌بێت.

شۆڕش ئیسماعیل، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیداره‌ی راپه‌ڕین به‌ مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ گوندی بێتواته‌ى سه‌ر به‌ ناحیه‌ی بێتواته‌ی سه‌ر به‌ ئیداره‌ی راپه‌ڕین به‌هۆی دروستبوونی شه‌ڕ له‌نێوان 2 بنه‌ماڵه‌دا كه‌سێك كوژراوه‌ و كه‌سێكی تر برینداربووه‌".

شۆڕش ئیسماعیل، وتی "هێزه‌كانی پۆلیس گه‌شتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و بارودۆخه‌كه‌ هێور بووه‌ته‌وه‌، هێشتا به‌ته‌واوی روون نه‌بووه‌ته‌وه‌ هۆكاری رووداوه‌كه‌ چیه‌".

وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیداره‌ی راپه‌ڕین وتیشی "ده‌ستمان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ و دواتر زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ ده‌خه‌ینه‌ روو".
Qaiwan
Qaiwan