کوردستانی
راگەیندراوێک لەژووری ئۆپهراسیۆنی پارێزگای ههولێرەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوابهدواى راگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەو دەسەڵاتەی بە پارێزگارەکان دراوە، سەبارەت بە قەدەغەیهاتوچۆ لە رۆژانی جەژندا، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، بهسهرپهرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئەندازیار عەلیڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، کۆبوونەوە و راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.
دەقی راگەیەندراوەکە:
یەکەم/ لەڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، هاتووچۆی هاوڵاتییان بەپابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی ئاساییدەبێت.
دووەم/ هەمووجۆرە گردبوونەوە و قەرەبالغییەک لە شوێنە گشتیی و گەشتیارییەکان بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
سێیەم/ ئەنجامدانی ڕێورەسمی نوێژی جەژن لەمزگەوتەکان لەسنووری پارێزگای هەولێر ڕێگەپێدراوە، بۆ ئەو مەبەستەش داواکارین لەمامۆستایانی ئاینی هەروەک چۆن لەڕابردوودا هاوکارمان بوون لە هۆشیارکردنەوە و گرتنەبەری ڕێوشوێنەکانی خۆپاریزی بەهەمان شێوە لەپابەندکردنی نوێژخوێنان بەڕێنمایی و ڕێکارەکانی خۆپارێزی هاوکاربن، داواش لە نوێژخوێنان دەکەین پابەندبن بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی.
چوارەم/ قهدهغهى هاتوچۆی له نێوان هەولێری پایتەخت و پارێزگاكانی تری خوار و ناوەڕاستی عێراق وهك خۆی دهمێنێتهوه به پێى ئهورێكارانهى كه له بهیانى ژماره (15)ى ساڵى 2021 دیارى كراوه.
پێنجەم/ وەکو ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، لەڕابردوو و لە ئێستادا هەر ڕێکارێک گیرابێتەبەر لەپێناو سەلامەتی گشتیی وهاوڵاتییان بووە، لەم دۆخەی ئێستاشدا بەرپرسیاریەتی گەورە لە سەرشانی خودی هاوڵاتییاندایە، لەبەر ئەوەی تاکپارێزی و خۆپارێزیلەوبارودۆخەدا هۆکارێکی سەرەکی پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی گشتییە لەشارەکەمان.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
2021.5.7
بیروڕا



