کوردستانی

کەیسەکەی فەرهاد پیرباڵ لەلایەن دادگاوە داخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەیسەکەی فەرهاد پیرباڵ لەلایەن دادگاوە داخرا
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد

خاوەنی ماڵی وەفایی رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ دادگای هەولێر کەیسی فەرهاد پیرباڵی لەسەر سووتانی ماڵی وەفایی بە یەکجاری داخست  ئاماژەی بەوەشکردووە فەرهاد پیرباڵ داوای لێبوردنی کردووە.

سۆران عەزیز، خاوەنی ماڵی وەفایی بەمەودا میدیای راگەیاند "ئەمرۆ لەدادگایکردنەکەی فەرهاد پیرباڵ کەچوومە ژوورەوە داوام لە دادوەر کرد کە فەرهاد پیرباڵ لەو قەفەزەدا دەربێنێ و لەدەرەوە قسە بکات. دادوەر بەسوپاس و پێزانینەوە داواکەی قبووڵ کردم".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەمرۆ کەفیلەکانی لەکەفالەتکردنی زیندان پاشەکشەیان کردبوو، تاکە شت ئەوەبوو کەفەرهاد پیرباڵ دەبوو دەستگیر بکرایە، بۆیە منیش بەوە رازی نەبووم و بێ هیچ قەرەبوویەکی ماددیش کۆتایم بەم کەیسە هێنا".

سۆران عەزیز وتیشی "لە دادگاییەکی ئەمڕۆدا فەرهاد پیرباڵ داوای لێبوردنی کردوو منیش لێی خۆش بووم، هەروەها لەئەمڕۆوە بەنووسراوێک کەلەبەردەمی دادوەردا هەیە بەچەند وێنەیەک ئەم  کەیسە کۆتایی هات".

جێگای ئاماژەییە، لە مانگی نیسانی ساڵی رابردوو لەلایەن فەرهاد پیرباڵەوە ماڵی وەفایی لە شاری هەولێر سوتێندرا کە زیانێکی زۆر بەر ئەو شوێنە کەوت بەهۆی ئاگرەکەوە.
Qaiwan
Qaiwan