کوردستانی
رۆیتهرز: ئهگهرى ههیه توركیا هێرشبكاته سهر رۆژئاواى كوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
ئاژانسى رۆیتهرز له ڕاپۆرتێكدا باسى لهوهكردووه، ئەنكەرە تا کۆتایی ئەمساڵ مۆڵەتی داوەتە حکومەتی ئهحمهد شەرع و دوای ئەوە پاڵپشتی هێرشی سەربازیی بۆ کوردەکان دەکات.
له راپۆرتهكهدا هاتووه "لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا ئەگەر ناوچەی خۆبەڕێوەبەر بە ڕێبەری کوردەکان ئامادە نەبێت لە چوارچێوەی رێککەوتنێکدا کە لە مانگی ئادارى ئهمساڵ بە ناوبژیوانی ئەمهریکا لهنێوان سوریا و رۆژئاوا ئهنجامدرا، لەگەل حکومەتی ناوەندیی تێکەڵ ببێت، مەترسی گەڕانەوەی پێکدادانەکان جیدیه".
ئەو رێککەوتنە کە بڕیار بوو کۆنترۆڵی داراییە گرنگەکان لەوانە نەوت، گاز و کارەبا بداتە دەستی حکومەتی ناوەندیی، بەڵام جێبەجێ کردنەکەی راگیراوە. بەرپرسانی کورد دەڵێن دەستوری کاتی کە لەلایەن سەرۆکى كانى سوریاوە پەسەند کراوە، بەتهواوەتی مافی کەمینەکان ناپارێزێت.
بەرپرسێکی باڵای سوریا بە رۆیتهرزى وتووه "تورکیا وەکو گرنگترین پاڵپشتی ناوچەیی حکومەتی شەرع دەرکەوتووە، لەو دۆخه درێژخایەنە ماندووبووە و لە هەوڵی سەربازیی لە دژی کوردەکان پاڵپشتی دەکات، ئەنكەرە زۆر دژی خۆبەڕێوبەری کوردەکانە و ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی ئەوان لە باکوری سوریا وەکو هەڕەشەیەک لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی خۆی دەزانێت".
بە وتەی ئەو بەرپرسە "دیمەشق داوای لە ئەنكەرە کردووە ئۆپراسیۆنی سەربازیی دوابخات تا دانوستانەکان درێژەی هەبێت، تورکیاش ئەو داواکاریەی قبووڵ کردووە و لە باتی ئەوە ئامێرى سەربازیی دەخاتە بەر دەست هێزەکانی شەرع و پەروەردەیان دەکات، ئەو مۆڵەتەش دیاری کراوە تا کۆتایی ساڵ کۆتایی دێت".
لاى خۆیهوه عەبدولوەهاب خەلیل، ئەندامی دەستەی ڕێبەرایەتی هێزەکانی هەسەدە بە ئاژانسهكهى وتووه "رێبەری هەسەدە پاڵپشتی لە تێکەڵبوون لەگەڵ حکومەتی ناوەندیی دەکات، بەڵام ئەوە ئەبێ بە پێی بەشدارکردنی راستەقینە و بە فەرمی ناساندنی هەموو بەشەکانی کۆمەڵگای سوریا لە دەستوور بێت، تێکەڵ بوونی سەربازی بەس نییە".
ع
بیروڕا



