ئابووری

هاتنی جەژن بەهای دۆلار بەرزدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاتنی جەژن بەهای دۆلار بەرزدەکاتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ماوەی چەند رۆژێکە بەهای دۆلار بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیەوە بە جۆرێک بەهای 100 دۆلاری ئەمەریکی بۆ 148 هەزار و 750 دیناری عیراقی بەرزبووەتەوە، وتەبێژی بازاڕی دراوەکەی شاری سلێمانیش رایدەگەیەنێت هاتنی جەژن هۆکاری سەرەکییە بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار.

جۆین بە بە تیلیگرامی مەودا میدیاوە، زانیاری زیاتر

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوەکەی شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەراورد بە رۆژانی دیکە بەهای دۆلار 750 دینار بەرزبووەتەوە، هۆکاری سەرەکیش بۆئەوە دەگەڕێتەوە بەشێکی زۆر لە بازرگانەکان بواری هاوردەکردنی کاڵا و شمەک هەم لە هەرێمی کوردستان و عیراقیش کاڵایەکی زۆریان هاوردەکردووە بەبۆنەی جەژنەوە کە بە دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەمەش وایکردووە قەبارەی خستنەڕووی دینار لە بازاڕەکاندا زۆربێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "یەکێک لە هۆکارەکانی دیکەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار ئەوەیە کە بانکی ناوەندی بە بەراورد بە رۆژانی رابردوو دۆلاری کەمتری خستووەتە بازاڕەکانەوە".

وتەبێژی بازاڕی دراوەکەی شاری سلێمانی لەبارەی دابەزینی بەهای دۆلار باسی لەوەکرد "لە دوای جەژن بەهای دۆلار هاوسەنگ دەبێتەوە دادەبەزێت بۆ 148 هەزار دیناری عیراقی".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان