تەندروستی

چەند خواردنێکی گرنگ بۆ ئەو پیاوانەی کێشەی لاوازی سێکسیان هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەند خواردنێکی گرنگ بۆ ئەو پیاوانەی کێشەی لاوازی سێکسیان هەیە
مەودا میدیا-

بەشێک لە پیاوان توشی لاوازی سێکسی دەبنەوە ئەمەش گرفت بۆ پەیوەندی هاوسەرگیریەکەیان دروست دەکات.

خواردنەکان کاریگەریان هەیە لەسەر توانای سێکس لە پیاواندا بەشێک لە پسپۆڕانی خۆراک ئاماژە بەچەند خواردنێک دەکەن، کە چارەسەرێکی باشن بۆ لاوازی سێکسی پیاوان، ئەو خوارنانەش بریتین لە.

خورما، یەکیکە لە خواردنانەی چارەسەری لاوازی سێکسی پیاوان دەکات، چونکە خورما دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و كانزای فسفۆڕ، هەروەها خواردنی گۆشتی مریشك و ماسی یارمەتیدەرە بۆ بەهێزكردنی توانای سێكسی پیاوان.

جەرجیر، بەهۆی ئەوەی ئەم سەوزەیە دەوڵەمەندە بە بڕێكی زۆر لە ڤیتامین A ئەمەش وادەكات ئەندامی نێرینەی پیاوان بەهێز بكات و كێشەی لاوازی سێکس چارەسەر بکات، هەروەها مەعدەنوس دەوڵەمەندە بە ئاسن و کالسیۆم و پۆتاسیۆم زۆر گرنگە بۆ توانای سێکسی پیاوان.

خواردنی چەرەساتەكانی وەك بوندق و بادەم و عەلی بابا و گازۆ بۆ پیاوان گرنگە، چونکە یارمەتی پیاوان دەدەن لەزیادبوونی بڕی دەردانی تۆو.
Qaiwan
Qaiwan