کوردستانی
سزای ئەو میدیایانە دەدرێت کە رووداوی خۆسوتاندنەکەی هەولێریان گواستەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی رۆشنبیریی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڕیاری سزادانی سەرجەم ئەو میدیایانەی دەرکرد کە رووداوی خۆسوتاندنی گەنجەکەی رۆژهەڵاتییان گواستەوە.
ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوانەوە
بۆ بەدواداچوونى ئەو ڕووداوە دڵتەزێنەى ئەمڕۆ ڕوویدا، کە چەند کەناڵێکى ڕاگەیاندن و سۆشیاڵ میدیا ڕاستەوخۆ گواستییانەوە، گەنجێک لە بەردەم بارەگاى نەتەوە یەکگرتووەکان لەشارى هەولێر، خۆى سوتاند، لایەنە پەیوەندیدارەکانى وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوان کۆبوونەوە، دۆخی ئێستاى ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیاى لە هەرێمى کوردستاندا، لە ڕووى ئیتیکى رۆژنامەوانى و بەرپرسیارێتى کۆمەڵایەتیەوە، بە دۆخێکى نالەبار و خراپ وەسف کرد و دەیانخاتە بەردەم بەرپرسیارێتى یاسایی و کۆمەڵایەتیەوە.
وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوان، لە ڕێی بەرێوەبەرایەتیى گشتى ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەوە، وێڕای ڕێنمایی ژمارە (١)ى ساڵى ٢٠١٤ بەتایبەتیش بڕگەى سێیەم، هەروەها ئاگادارینامەیەکى لە ٢/٥/ ٢٠٢١ دا داوە بەهەموو کەناڵەکانى ڕاگەیاندن کە خۆیان بەدووربگرن لە پەخشکردنى ئەو هەواڵ و ریپۆرتاژ و بەرنامانەى دەچنە خانەى بڵاوکردنەوە و هاندانى توندوتیژى و کوشتن و خۆکوشتن، کە لە ڕووى دەروونیەوە زەمینەیان بۆ خۆش دەکەن.
لە ئەگەرى پابەند نەبوونیان بەو ڕێنماییانەوە، لە ڕێی دەستەى داواکارى گشتى و لەبەر ڕۆشنایی یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکانى هەرێمى کورستان، ڕێکارى یاساییان بەرامبەر وەردەگیرێت.
ئەوەى ئەمڕۆش ڕوویدا، دەچێتە هەمان خانەوە، وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوان جگە لە جێبەجێ کردنى ئەرکى وەزارەت بە پێی ئەو ڕێنماییانەى ئاماژەیان پێکراوە، داوا لە دەستەى سەرۆکایەتى داواکارى گشتى دەکات، هەموو ڕێکارێکى یاسایی بەرامبەر ئەو دەزگا ڕاگەیاندن و پەیجانەى سۆشیال میدیا و پەیامنێر و وێنەگرانەى کە ڕووماڵى ڕووداوەکەیان کردووە، وەربگرێت.
وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوان
١٨/٥/٢٠٢١