کوردستانی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ژووری رۆژنامه‌وانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر لێدوانی ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی و رایده‌گه‌یه‌نێت قسه‌كانی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان گوزارشت له هه‌ڵوێستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ناكات.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی ژووری رۆژنامه‌وانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا هاتووه "رۆژی سێشه‌ممه 28ی كانونی دووه‌می 2020 وێبسایتی ناس كورد لێدوانێكی چالاكی موهه‌ندیس ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی ده‌رباره‌ی میكانیزمی هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم بڵاوكردووه‌ته‌وه".
له به‌شێكی تری روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه "گۆڕان له‌سه‌ر ئه‌م شێوازی ده‌ربڕینه نیه و ناوه‌ڕۆكی قسه‌كانی ناوبراو، گوزارشت له هه‌ڵوێستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ناكات و رای كه‌سی خۆیه‌تی".
پێشتر له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمیش روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و له به‌شێكی روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتبوو "بەداخەوە ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بە ناوی چالاک موهەندیس کۆمەڵێک قسەی بێ بنەما و دوور لە راستی کردووە بەرامبەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان. ئێمە ئەو تۆمەتە بێ ویژدانانە بە تووندی رەتدەکەینەوە و حکومەتی هەرێم قبوڵ ناکات خەڵکانێکی هاوشێوەی چالاکی موهەندیس کە بە فیتی کەسانی تر هەڵدەسورێنرێن، بەشداری لە حکومەتدا بکەن تاکو بڵێن لە ئەدای حکومەت رازین یان نا".