کوردستانی
"پێویستە گۆڕانکاری لە پرۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان بکەین"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، "پێویستە پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان بگۆڕین، یەکڕیزی زامنی دەستوورە و دەبێت میللەتەکەمان ئاشت بکەینەوە".
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنفرانسی زانکۆی کوردستان بە ناونیشانی "یەکڕیزی و دەستوور" لە وتارێکدا ئاماژەی بەوەکرد، "ئێمە پێویستمان بە یەکڕیزییە و ئێستا زۆر دوورین لەیەک، دەتوانین زۆر بە ئاسانی نزیکبینەوە لە یەک و میللەتەکەمان ئاشت بکەینەوە، بۆیە بەڕای من یەکڕیزی زامنی دەستوورە، بوونی دەستوور بڕبڕەی پشتی وڵاتەکەمانە، یەکڕیزی نەبێت ناتوانین دەستوور دابنێین دوور بێت لە هەژموونی حزبی".

ئەوەشی خستەڕوو، "پێویستە گۆڕانکاری لە پرۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان بکەین، دەبێت دەسەڵاتی حزب و سەربازیی یاخود هەر دەسەڵاتێکی دیکە لە چوارچێوەی سنووری دەستووردابێت، ئەگەر نەتوانین بە یەکڕیزی ئەمە جێبەجی بکەین، تووشی دەستێوەردانی وڵاتانی دەرەکی دەبین".
پ.ح