کوردستانی

سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم لەگەڵ ئەمیری دوبەی کۆبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم لەگەڵ ئەمیری دوبەی کۆبووەوە
مەودا میدیا-

سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمیری دوبەی کۆبووەوە، باس لە بواری کشتوکاڵ و گەشتیاری هەرێمی کوردستان کرا، هەروەها واژۆکردنی لێکتێگەیشتنێک لەنێوان دەستەی گەشتوگوزاری هەردوولا.

ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە، لەمیانەی بەشداریکردنیان لە پێشانگەی گەشتیاری عەرەبی، لەگەڵ شێخ محەمەد بن راشد ئەلمەکتوم، ئەمیری ئیمارات لە نووسینگەی تایبەتی خۆی کۆبوونەتەوە و چۆنییەتی بواری گەشتییاری ئیمارات و برەودان بە کەرتی گەشتیاریی و کەشتوکاڵییان لە هەرێمی کوردستان تاوتوێکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوولادا واژۆکراوە و شێخ محەمەد بن راشد، ئەمیری دوبەی خۆشحاڵی خۆی بۆ بەشداریکردنی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە پێشانگەکە دەربڕیوە، هەروەها هیوا خوازبوون حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاسانکارییان بۆ بکات تائەوەی بتوانن وەبەرهێنان بکەن.

Qaiwan
Qaiwan