عارف قوربانی
فه‌له‌ستین، وانه‌یه‌ك بۆ كوردستان
فه‌له‌ستینییه‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی عه‌ره‌بن، جیهانی عه‌ره‌بی وه‌ك به‌شێك له كێشه‌ی عه‌ره‌ب ده‌ڕوانێته كێشه‌كه‌یان، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیسلامن، جیهانی ئیسلامیش به‌هه‌مان شێوه لێیده‌ڕوانێت، له‌به‌ر ره‌وایی دۆزهكهشیان، له ده‌ره‌وه‌ی جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامیش، خه‌ڵكی دیکەش هه‌ن هاوسۆزن له‌گه‌ڵیان. كه‌چی ساڵ له‌دوای ساڵ جوگرافیاكهیان بچووكتر ده‌بێته‌وه و پێگه‌یان له هاوكێشه‌كان لاوازتر ده‌بێت. ئایا هۆكاره‌كه‌ی هه‌ر به‌هێزی بهرانبهرهكهیانه كه جووه؟ یاخود خۆیان سه‌رچاوه‌ی لاوازبوونیانن؟
ئه‌گه‌ر ته‌ماشا بكه‌ین له‌وكاته‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی جوو دامه‌زراوه، له هه‌موو خولێكی شه‌ڕ و پاشان له گفتوگۆكانی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ی فه‌له‌ستین، عه‌ره‌به‌كان له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع زیاتر پاشه‌كشه‌یان كردووه و سه‌قفی داواكانیشیان هاتووەته خواره‌وه. ئه‌وه‌ی له چله‌كان ده‌یانتوانی وه‌ریگرن و پێی رازی نه‌بوون، له په‌نجاكان هه‌وڵیان بۆ ده‌دا و ئیسرائیل پێی نه‌ده‌دان. ئه‌وه‌ی له شه‌سته‌كان ده‌یانتوانی له ئیسرائیلی وه‌رگرن، له ده‌یه‌ی دواتردا خه‌باتیان بۆ ده‌كرد، تاوەکو گه‌یشتووەته ئه‌م ئاسته‌ی كه له داوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی قودسه‌وه هاتوونه‌ته سه‌ر داوای مزگه‌وتی (ئه‌قسا) له قودس و ئه‌ویشیان پێ ناپارێزرێت.
ئه‌و ناوچانه‌ی تائێستا به‌ده‌ستی عه‌ره‌به‌كانه‌وه ماونه‌ته‌وه و ئیسرائیل لێی گه‌ڕاوه خۆیان ئیداره‌ی خۆیان بده‌ن، ئه‌گه‌ر ئیسرائیل بیه‌وێ داگیریان بكات، به ئاسانی ئه‌و ناوچانه‌ش ده‌خاته ژێر كۆنترۆڵی خۆیه‌وه، كه ئێستا نایكات هۆكاره‌كه‌ی ته‌نیا په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه ئه‌وكات عه‌ره‌ب ده‌بنه زۆرینه‌ی دانیشتووانی ئیسرائیل و جارێ نایه‌وێ ئه‌م سه‌رئێشه‌یه بۆ خۆی دروستبكات، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه ده‌سته‌به‌ر بكات، هه‌موو فه‌له‌ستین داگیر ده‌كات، نه جیهانی عه‌ره‌بی و نه دنیای ئیسلام ناتوانن پێشی پێبگرن.
له رابردوودا عه‌ره‌به‌كان زۆرجار ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌بووه به ئاشتی و له‌ژێر چاودێریی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌رێكی ناوه‌ندی بۆ بدۆزرێته‌وه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی كاریان به‌و تێزه كردووه (یان هه‌موو یان هیچ) بۆیه له نابه‌رانبه‌ری هێز و هه‌میشه له رابردوودا ژیان و قبوڵنه‌كردنی واقیع، (هیچهكهیان) بۆ ماوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی ئێستاش له كه‌رتی غه‌ززه ده‌گوزه‌رێت سه‌رباری ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مجاره بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به‌و ئه‌ندازه‌یه توانای موشه‌كبارانكردنی ناوچه جیاجیاكانی ئیسرائیلی هه‌بێت و ره‌نگه بتوانێ زیانی زۆر به ئیسرائیل بگهیەنێت، به‌ڵام كۆتاییه‌كه‌شی هه‌ر ئاو ده‌كاته ئاشی لاوازتركردنی فه‌له‌ستینه‌وه، چونكه نه‌ك هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی له رووی توانای سه‌ربازی و ته‌كنه‌لۆژیای جه‌نگییه‌وه به‌راورد ناكرێن، به‌ڵكو له‌به‌ر بێده‌سه‌ڵاتی و بێهه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له ئاستی ئه‌م جۆره رووداوانه.
تاوانه‌كانی ئیسرائیل له كوشتنی ژن و منداڵ و ده‌ستنه‌پاراستن له خه‌ڵكی سیڤیل، بۆردوومانكردنی سه‌نته‌ری شاره‌كان و كۆمه‌ڵگه نیشتهجێیەكان، به به‌رچاوی جیهانه‌وه رووده‌دات، تاوانه‌كان چه‌ند هێنده‌ی دیکە قێزهوەنین، هه‌ڵوێستی زلهێزه‌كانی جیهان له ده‌ركردنی به‌یاننامه و ئیدانه‌كردن زیاتر نابن. به‌ره‌ی فه‌له‌ستینییه‌كان و پشتیوانه ئاشكرا و نهێنییهكانیشیان شه‌ڕی مه‌یدانی درێژ ماوه‌ی ئیسرائیلیان پێناكرێت. ره‌نگه هه‌ر بتوانن درێژه به مووشهكبارانكردنهكان بده‌ن كه ئه‌وه‌ش به‌دوور نازانرێت سه‌ربكێشێ بۆ به‌كاربردنی چه‌كی ماڵوێرانكه‌رتر له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه. فهلهستینیهكانیش به‌و هه‌موو پشتیوانییه عه‌ره‌بی و ئیسلامی و هاوسۆزییه جیهانییه‌ی هه‌یه بۆ كێشه‌كه‌یان، تووشی شكستی زیاتر ده‌بن و به‌شێكی دیکە له هاونیشتمانیان بێ‌ماڵ ده‌مێننه‌وه و ئاواره و په‌ڕاگه‌نده‌ی وڵاتان ده‌بن، كه ئه‌مه‌یان ئامانجی سه‌ره‌كیی ئیسرائیله.
كورد له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌مان كێشه‌ی هه‌یه، زۆر بایه‌خ به رووداوه‌كانی كێشه‌ی عه‌ره‌ب و ئیسرائیل ده‌دات، به‌ڵام بایه‌خێكی رووكه‌شانه، نه‌ك ئه‌وه‌ی سوود و په‌ند له ئه‌زموونه‌كانی هه‌ردوو لایه‌نی كێشه‌كه وه‌رگرێت. ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مه‌وێ سه‌رنجی خوێنه‌ری بۆ رابكێشم و وه‌ك مه‌ترسییه‌ك بۆ داهاتووی كوردستان بیخه‌مه‌ڕوو، ئه‌و بێده‌نگی و بێهه‌ڵوێستییه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه. ئه‌گه‌ر پێمان وابێت هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه زۆرینه‌ی وڵاتانی جیهان دۆست و هاوپه‌یمانی ئیسرائیلن و به‌و هۆیه‌وه‌یه چاوپۆشی ده‌كه‌ن، ئه‌وه راست نییه، به‌ڵكو راستییه‌كه جه‌وهه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تییه كه بێبایه‌خانه له خودی مرۆڤ ده‌ڕوانن و بێده‌ربه‌ستن له‌وه‌ی رووبه‌ڕووی چی ئازار و مه‌ینه‌تییه‌ك ده‌بێته‌وه. راسته ئه‌مەریكا هاوپه‌یمانی ئیسرائیله، به‌ڵام هه‌موو رۆژئاوا و زلهێزه‌كانی جیهان هاوشێوه‌ی ئه‌مەریكا نین بۆ ئیسرائیل. ئه‌وه‌نده‌ی دنیای مه‌سیحی كێشه‌یان له‌گه‌ڵ جوو هه‌یه، ئیسلام ئه‌وه‌نده كێشه‌ی نییه. ئه‌وه جوگرافیای ململانێیەكهیه وایكردووه كێشه‌كه بووه‌ته كێشه‌ی ئیسلام و جوو. مه‌به‌ستمه بڵێم جیهان پشتیوانی ئیسرائیل نییە، به‌ڵكو جیهان بیههڵوێستن له تاوان و كۆمه‌ڵكوژی ئیتر له هه‌ر كوێ رووبدات.
بۆ كورد درككردن به‌م راستییه زۆر گرنگه، چونكه ئێمه‌ش له هه‌مان ئه‌و ناوچه گه‌رمه‌ی رۆژهه‌ڵاتین كه سه‌رچاوه‌ی كێشه و توندوتیژییه‌كانه. كێشه‌شمان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كانی تورك و عه‌ره‌ب و فارس هه‌یه. ده‌وڵه‌ته‌كانی عیراق و ئێران و توركیا و سووریا، كورد وه‌ك سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری خۆیان وێنا ده‌كه‌ن و كار بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و مه‌ترسییه ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش واده‌كات له داهاتوودا رووبه‌ڕووی ئاڵۆزی زیاتر ببینه‌وه. دۆخی فه‌له‌ستین به‌و هه‌موو پشتیوانه عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌وه وه‌ك خۆیی ببینین، كه ئه‌وه حاڵیانه. كورد چی هه‌یه بیكاته سه‌رچاوه‌ی هێز بۆ خۆی؟ یان چی هه‌یه بیكاته سه‌رچاوه‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی پشتیوانی دنیای ده‌ره‌وه و زلهێزه‌كانی جیهان تاوەکو به‌رپرسیارێتی پاراستنی كورد له ره‌شه‌كوژی، له ئه‌ستۆ بگرن.
پێویسته ئێمه‌ی كورد له‌جیاتی (هاوسۆزیی، یان رك و كینه‌یه) له فه‌له‌ستین و جوو، كه خه‌ریكه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ده‌كاته دوو به‌ش، ئه‌زموونه‌كانی ئه‌م كێشه‌یه بكه‌ینه پرسیارێك بۆ ورووژاندنی مێشك و ده‌روونمان بۆ گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی دادپه‌روه‌رانه و ئاشتییانه بۆ كێشه‌ی كورد له ناوچه‌كه. ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كه‌ین به‌دڵنیاییه‌وه چاره‌نووسمان له چاره‌نووسی عه‌ره‌به‌كانی فه‌له‌ستین باشتر نابێت.
خ.غ