کوردستانی

پەرلەمانتارێکی بزووتنەوەی گۆران: گۆڕان باس لە کشانەوەی لە حکومەت ناکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانتارێکی بزووتنەوەی گۆران: گۆڕان باس لە کشانەوەی لە حکومەت ناکات
 مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان باس لە هۆکاری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی  جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات و رایدەگەیەنێت کۆبوونەوەی ئەمڕۆی جڤاتی نیشتمانی بۆ هەڵسەنگاندنی شەش مانگی کاری حکومەتە و ئاماژەش بەوەدەکات لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا باس لە کشانەوەی بزووتنەوەی گۆڕان لە حکومەت ناکرێت.

گوڵستان سەعید، پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆران لە پەرلەمانی کورستان بە مەودا میدیای وت "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان باس لە کشانەوەی لە حکومەت ناکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "کۆبوونەوەی ئەمڕۆی جڤاتی نیشتمانی بۆ هەڵسەنگاندنی شەش مانگی کاری حکومەتە".

باس لەوەش دەکات "گۆڕان بەنیەتی چاکسازی بەشداری لە کابینەی نۆیەم کردووە بۆیە ناش توانین بڵین لەماوەی ئەم شەس مانگەدا سەد لەسەد هەموو کارێک کراوە".

ئەو پەرلەمانتارەی بزووتنەوەی گۆڕان دەشڵێت "هەندێک وەزارەت کاری باشیان کردووە گوناحمان ئەگات بڵێن هیچیان نەکردووە ئەمە هەنگاوەکانی چاکسازییە و  ئەم حکومەتە دروشمی چاکسازی هەڵگرتووە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان