کوردستانی

ئاسایشی گه‌رمیان ده‌ستگیركردنی تیرۆرستێكی راگه‌یاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایشی گه‌رمیان ده‌ستگیركردنی تیرۆرستێكی راگه‌یاند
مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نێت توانیویانه‌ تیرۆرستێكی داعش ده‌ستگیر بكه‌ن، كه‌ زانیاری جموجوڵی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له‌ سنوری خانه‌قین به‌ تیرۆرستانی داعش داوه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیاندا هاتووه‌ "له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌ به‌رده‌وامه‌كانی هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیماندا سه‌باره‌ت به‌ پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاووڵاتیان و پاراستنی سنوره‌كه‌ له‌ هه‌ر دیارده‌یه‌كی نه‌خوازراو و ده‌ستگیركردنی تاوانباران و رووبه‌ڕووكردنه‌وه‌یان به‌دادگا، زانیاری ورد ده‌سته‌به‌ركرا ده‌رباره‌ی تۆمه‌تبارێك كه‌ ئه‌ندامی گروپی تیرۆرستی داعشه‌ و له‌ سنوری قه‌زای خانه‌قین نیشته‌جێیه‌".

له‌ به‌شێكی تری راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئاسایشی گه‌رمیاندا هاتووه‌ "ده‌ستبه‌جێ‌ هێزه‌كانمان له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ ئه‌و تیرۆرسته‌یان ده‌ستگیركردووه‌ و رووبه‌ڕووی یاسایان كردووه‌ته‌وه‌، له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كاندا تۆمه‌تبار دانی به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2015 له‌ رێگای كه‌سێكه‌وه‌ به‌ناوی ئه‌بوئیسحاق په‌یوه‌ندی به‌داعشه‌وه‌ كردووه‌ و زانیاری جموجوڵی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له‌ سنوری خانه‌قین به‌و گروپه‌ تیرۆرستییه‌ داوه‌".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان