کوردستانی

جوتیارێک: بەداخەوە وشکە ساڵی نەیهێشت بژێوی ژیانمان دابین بکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


جوتیارێک: بەداخەوە وشکە ساڵی نەیهێشت بژێوی ژیانمان دابین بکەین
مەودا میدیا-

جوتیارێکی دەشتی شارەزوور باس لە کەشوهەوای ئەمساڵ و دۆخی کشتوکاڵ دەکات و دەڵێت، "بەداخەوە کەمی باران بارین زەویە کشتوکاڵییەکانی بێناز هێشتەوە و نەمانتوانی بژێوی ژیانمان وەک پێویست دابین بکەین، وشکە ساڵی زیانی زۆری بەر جوتیاران گەیاندووە".

حەسەن مەلا ئەمین، جوتیارێکی دانیشتووی گوندێکی شارەزوور بۆ مەودا میدیا دوا و رایگەیاند، "ئەمساڵ بەهۆی کەمی باران بارینەوە زەوییە کشتوکاڵییەکانی شارەزوور سەرجەمییان بێنازبوون و نەیانتوانی وەک پێویست بەرهەمی کشتوکاڵی بەرهەمبهێنن، ساڵانە لەم کاتەدا چەندین جۆر میوە و سەوزەمان بەرهەمدەهێنا و رەوانەی شارمان دەکرد، هیچ ساڵێک وەک ئەمساڵ دۆخی کشتوکاڵ خراپ نەبووە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "وشکە ساڵی زیانێکی زۆری بەر جوتیاران گەیاندووە و نەمانتوانی وەک پێویست بژێوی ژیانمان دابین بکەین لەسەر بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، داواکارین لە حکومەت پلانی هەبێت بۆ رووبەڕووبونەوەی وشکەساڵی، تائەوەی دووربین لە هاوردەکردنی سەوزە و میوە لە وڵاتانی دراوسێ و سودمەندبین لە بەرهەمە ناوخۆییەکانمان".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan