کوردستانی
شیروان میرزا: گرفت بۆ بەشە بودجەی هەرێم دروست نابێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، هەندێ لە پەرلەمانتارانی شیعە دەیانەوێت گرفت بۆ بودجەی هەرێم دروست بكەن، بەڵام ئەو هەوڵە سەرناگرێت.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای ڕاگەیاند، چەند پەرلەمنتارێكی پێكهاتەی شیعە دەیانەوێت گرفت بۆ بودجەی هەرێم بۆ ساڵی 2020 دروست بكەن، ئەو پەرلەمانتارانەش هەوڵەكانیان زیاتر كەسیە نەك وەك پێكهاتە، تا ئێستا هیچ شتێك لە لایەن پێكهاتەی شیعە بە فەرمی لەسەر بەشە بودجەی هەرێم نییە وەك دروستكردنی گرفت.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی هەیە رێكەوتن لەگەڵ حكومەتی عیراق كراوە لەسەر بەشە بودجەی هەرێم بۆ ساڵی 2020 و پشكی هەرێمیش دیاریكراوە، هەروەها هەرێمیش دەبێت ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت بداتە بەغداد.
باسی لەوەش كرد، لە ئەگەری دانانی سەرۆك وەزیرانی نوێ، دەبێت كورد پێداگری لەسەر مافەكانی خۆی بكات، كوردیش لە بەرامبە هیچ دەسكەوت و مافێكی خۆی، پشتیوانی لە هیچ سەرۆك وەزیرانێك ناكات، ئەگەر شایستە داراییەكان و بەركەوتەی هەرێم نەپارێزێت.